»  شەکری تاڵ
رۆژێك هەڕەشە رۆژێك پاڕانەوە!




پەندێك هەیە دەڵێت “هەرچەندە خاوەن هێزو بازوی خۆت بیت، بەڵام گەر هونەری لەگەڵ نەبێ هیچ سوودێكی نییە”.. ئەمە سەبارەت بە سیاسەتیش راستە، چونكە ئەگەر دەوڵەتان و حوكمەتەكانی جیهان چەندێك هێزی سەربازی سوپایان هەبێ، بەڵام كە خاوەنی سیاسیەكی عەقڵانی كارامە نەبن ئەوە هیچ سوودی نابێت و بەردەوام لە شەڕی زەمینی و سیاسەتی سەر مێزدا دەیدۆڕێنن.
لێرەدا ئێمە گەربێین سەیری ئەزموونی ٢٦ساڵـــی حوكمڕانی كوردی بكەین، دەبینین لەڕووە سیاسیەكەوە لە ماوەیەدا چەندین دەسكەوت و قۆناغی بڕیەوە ئەمەش بەهۆی سیاسیەكانمانەوە نەبووە، بەڵكو بەهۆی ئەمری واقعەوە روویداوەو سیاسیەكان سواری شەپۆلەكەی بوونە، هەروەها لە رووە نەتەوەیەكەشەوە گەر تەماشا بكەین، دەبینین لە رووی سۆزی نەتەوەیشەوە پاڵپشێكی باشی پرۆژە نەتەوەییەكان و هاوەنەتەوەكان هەبووە، بە جۆرێك میللەت بەهۆی ئینتمای نەتەوەییەوە چاوپۆشی لە نا عەدالتی و گەندەڵییەكانیان كردووە، هـــەروەها لە رووە سەربازێكەشەوە خاوەنی هێزێكی چەكدار بووینە كە جیهان شانازی بەو هێزەوە كردوە، بەڵام نەقۆستنەوەی ئەو هەلانەو غروری سیاسییەكانی كورد وای كرد كە ئەو پشتیوانیەنەتەوەیی وز نیشتمانییە ناوخۆییەو كۆمەكی نێودەوڵەتیە بە ئاقارێكی خراپدا بڕوات و لەماوەی تەنها ١مانگدا پێچەوانە بێتەوە.
سیاسیە مەغرورەكانمان ئەوانەی بەشەرعیەتی خەبات و شۆڕشی شاخ هاتبوونە سەر كورسی بەبێ ئەوەی پێشینەیەكی سیاسی و مەعریفی و دەوڵەتداریان هەبێ، هەمیشە بەڕوونی پارادۆكسێ جیاوازیەك لە قسەكانیادا هەبووە، هەمیشە وایانزانیوە سیاسەت و دەوڵەتداری بە رق و كینەو كەللەڕەقی و هەڕەشەكردن دەكرێت، لەماوەی رابردوشدا بینیمان كە ئەوانەی سواری شەپۆلی وتاری نەتەویی بوون بە وتنی “حسابی بۆ رای یەك بەشەر ناكەم” و شەراكەت نەما و ماددەی ١٤٠كۆتایی هات هەڕەشەیان لە حوكمەتی عێراقی دەكردو دۆخەكەیان بە پلەی ١٨٠پلە پێچەوانە كردەوە، ئەو خاك و ناوچانەیان گەڕاندەوە بۆ سەردەمێك كە كورد نەك میوان نەبوو، بەڵكو بەزۆریش دەردەكرا.
ئێستاش هاتووە دەپاڕێتەوەو داوای گفتوگۆ لەو دوەڵەتە دەكات كە پێش مانگێگ هەموو رۆژێك لەجەولەی یاریگاكاندا هەڕەشەی لێ دەكرد.. ئەوەت لە چی و ئەمەت؟!!

 ئیمزا
یوسف تەها

‌ 2823 جار بینراوه‌
11/25/2017 9:59:07 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved