»  کوردستان
ئەڵماس فازڵ: عەرەبەكان دەیانەوێت تاكاتی هەڵبژاردن پۆستی پارێزگار لای خۆیان بمێنێتەوە
 رەوان تاڵیب



 بە وتەی بڕیاردەری ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، عەرەبەكان دەیانەوێت پۆستی پارێزگار تاوەكو كاتی هەڵبژاردن لای خۆیان بمێنێتەوە.
ئەڵماس فازڵ، ئەندامی لیستی برایەتی و بڕیاردەری ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”لیستی توركمانی هیچ كێشەیەكیان نییە بۆ دەنگدان بە كاندیدی كوردو یەكێتی بۆ پارێزگاری كەركوك كە تائێستا رزگار عەلی بۆ ئەو پۆستە دەستنیشانكراوە”، ئەوەشیخستەڕوو:”ئەندامانی ئەنجومەن هەموویان كاندیدەكە دەناسن و پیشتر كاریان لەگەڵ كردووەو بەگونجاوی دادەنێن”.
بڕیاردەری ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك وتیشی:” تاوەكو ئێستاش بەفەرمی لەلایەن پارتیەوە پێمان نەوتراوە كە بەدانانی  ئەو كاندیدە رازیی نین، باسی لەوەشكرد:”تەنها عەرەبەكان بە راشكاوانە دەڵێن كە دەیانەوێت پۆستی پارێزگار تاكو كاتی هەڵبژاردن لای ئەوان بمێنێتەوە”.
ئەڵماس فازڵا، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” توركمانەكان خۆیان كێشەیان هەیە چونكە ناكۆكن لەسەر دانانی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەن، ئەمەش یەكلایكردنەوەی پۆستی پارێزگار دوادەخات “، روونشیكردەوە:”پۆستی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەن یەك پاكێجە و ئێمە چاوەڕوانی یەكلایكردنەوەی ئەوانین”، هەروەها ئەوەشی روونكردەوە:”تەنها دواكەوتنی هەڵنەبژاردنی كاندیدەكەی كوردو یەكێتی بۆ ئەوان دەگەڕێتەوە ئەگینا هیچ كێشەیەكی دیكە نییە”. 







 

‌ 159 جار بینراوه‌
12/2/2017 9:31:53 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved