»  کوردستان
پێشمەرگە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركوك دەكات
 رەوان تاڵیب



 هەفتەی پێشوو هێزێكی ئەمریكی لە سەربازگەی كەیوان جێگیربوون و پەرلەمانتارێكی یەكێتیش دەڵێت:” ژوورێكی ئۆپەراسۆنی هاوبەش دروست دەكرێت و پیشمەرگەش تێیدا بەشدار دەبێت. 
محەمەد عوسمان، پەرلەمانتاری  یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەلێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”هێزەكانی پێشمەرگە لەو ژوری ئۆپراسیۆنە بەشداردەبن  كە لەكەركوك دادەمەزرێت”، ئەوەشیخستەڕوو:”ئەمریكییەكان بۆ ئەو مەبەستە هاتونەتەوە كەركوك و لەگەڵ سوپای عێراق و پێشمەرگە پێكەوە كاردەكەن”.
بەوتەی ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی یەكێتی، ئامانجی ئەو هێزەی ئەمریكا دروستكردنی ژورێكی ئۆپراسیۆنەكانە بۆ پاراستنی سەرجەم پێكهاتەكانی كەركوك و دەبێتە ناوەندێكی كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر پاشماوەكانی داعش كە لە ناوچەكە هێشتا بونیان ماوە ، هەروەها باسی لەوەشكرد:”ئەو ژوورە بەدەستكەوتێكی گرنگ دەزانین بۆ پاراستنی كەركوك و داواشدەكەین هەموولایەك هاوكاریانبن بۆ ئەوەی ئەوانیش بە كاری خۆیان هەستن”.
محەمەد عوسمان، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”ئەو هێزەی دروستدەكرێت هێزەكانی پێشمەرگە رۆڵێكی سەرەكی تێدا دەبینێت و ئەوانیش بە ئاگاداری حكومەتی عێراقی هاتوونە”، وتیشی:”لە ئێستا بەدواوە دەست بەكارەكانیان دەكەن و ئەمریكاش بە بەردەوامی لە كەركوك دەمێنێتەوە”.
هاوكات ئەوەشی روونكردەوە:”وەكو یەكێتی بڕوامان وایە بەو پێكەوبەوونەوە بۆ بەرژەوەندی  پاراستنی هەموو پێكهاتەكانی كەركوك و پاراستنیانە بە رێبازی سەرۆك مام جەلال و چەپكە گوڵەكەی مامیش بەو شێوەیە زیاتر دەگەشێتەوە”. 
بڕیاری هاتنی ئەو هێزە دەگەڕێتەوە بۆ لێكتێگەیشتنێكی نێوان جیمی جێرارد فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریاو لاهور شێخ جەنگی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری هەرێم كە لە دیدارێكی نێوانیان لە 6ی مانگی رابردوو لە سلێمانی بەڕێوەچوو.  





‌ 678 جار بینراوه‌
12/2/2017 9:33:09 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved