»  کوردستان
فراكسیۆنی یەكێتی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارانە دەكات كە بەهۆی ریفراندۆمەكەوە دەركران
هەواڵ



 دوای رەتكردنەوەی ریفرانۆم لەلایەن دادگای فیدراڵیەوە فراكسیۆنی یەكێتی داوای هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو بڕیارانەی پەرلەمانی عێراق دەكات كە بەهۆی ریفراندۆمەكەوە دژ بە كورد دەر كران. 
فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، یاداشتێك ئاراستەی سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات و تێیدا داوا دەكات، پاش هەڵوەشاندنەوەی دەرەنجامی پرۆسەی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان و ناوچە جێناكۆكەكان لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە، پێویستە هەموو ئەو بڕیارانەی بە ژمارە(23)ی دانیشتنی رۆژی (27/9/2017) كە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق حكومەتی پابەند كرد بە جێبەجێكردنی چەند بڕیارێك دژ بە هەرێم و ناوچە جێناكۆكەكان هەڵبوەشێنرێتەوە.
لە لایەكی تریشەوە  نوێنەرانی پارێزگای كەركوك لە ئەنجومەنی نوێنەران- یەكێتی، داوا لە سەلیم جبوری دەكەن بێدەنگی و پشتگوێخستنی حكومەت لە ئاوارەبوون و ماڵوێرانییەكانی هاوڵاتیانی كوردی قەزای خورماتوو، رەوشەكە ئاڵۆزتر دەكات.
نوێنەرانی پارێزگای كەركوك لە ئەنجومەنی نوێنەران- یەكێتی، راشكاوانە رایانگەیاندووە بە هەموو شێوەیەك سیاسەتی زاڵبوون و ئەمری واقع رەتدەكەینەوەو سورین لەسەر چارەسەركردنی گرفتەكان بە پێی یاساو دەستور.
هاوكات نوێنەرانی پارێزگای كەركوك لە ئەنجومەنی نوێنەران- یەكێتی، لە یاداشتێكی تردا، داوا لە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەن بە زووترین كات فەوجێك لە لیواكانی سەرۆكایەتی كۆمار بۆ قەزای خورماتوو بنێرن، بۆ ئەوەی ئازارو مەینەتییەكان رابگرن.
هۆشداری ئەوەشیانداوە:” دواتر پەرچە كرداری زۆر سامناك بەسەر ناوچەكەدا دەشكێتەوە كە دەبێتە هۆی درز تێكەوتنی نێوان پێكهاتەكان و كاریگەری سلبی بەسەر پرۆسەی سیاسی و كاردانەوەی بەسەر هەمواندا دەبێت، دواجاریش هەموو ناوچەكانی وڵاتەكە دەكەونە دۆخی نەخوازراوی نەمانی ئاسایش و سەقامگیری.
 



‌ 131 جار بینراوه‌
12/2/2017 9:34:05 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved