»  کوردستان
مەكتەبی رێكخستن: دوو مانگمان پێویستە بۆ ئامادەكارییەكانی كۆنگرە
 رەوان تاڵیب


  مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی بۆ دەستكردن بە ئامادەكاری بۆ كۆنگرەی چوارەمی لە چاوەڕوانی كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیە، لێپرسراوێكی مەكتەبەكەش دەڵێت:”ئێمە تەنها دوو مانگمان پێویستە بۆ ئەوەی سەرجەم ئامادەكارییەكان تەواوبكەین”.
هەڵۆ پێنجوێنی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و جێگری لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی دوو مانگی پێویستە بۆ ئەوەی سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی كۆنگرە ئامادەبكات”، ئەوەشیسختەڕوو:”لە ئێستادا چاوەڕوانی كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتین بۆ دەستنیشانكردنی رۆژی كۆنگرە، لە ئەگەری كۆنەبوونەوەش چاوەڕوانی ئەنجومەنی ناوەندی دەكەین كە دەتوانێت بڕیاری لەسەر بدات تاوەكو ئامادەكارییەكان بكەین”.
جێگری لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان وتیشی:” ئێمە چاوەڕوانی دیاریكردنی رۆژی كۆنگرەین تاوەكو بە پێی ئەو بڕیارەی لەسەری دەدرێت ئەندامانی كۆنگرە دەستنیشان بكەین، هاوكات باسی لەوەشكرد:”پێشتر لیژنە هەبوو بۆ ئامادەكاری كۆنگرە ئەوەشی ماوە دیاریكردنی كاتی كۆنگرەیە كە كاتەكەی دیاری نەكراوە”.
هەڵۆ پێنجوێنی، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” بەپێی ئەو كاتەی دیاری دەكرێت بۆ كۆنگرە بەپێی ئەو بەرنامەیە ئێمە ئەتوانین لە كات و ساتی خۆیدا ئامادەكارییەكان بكەین”، وتیشی:”پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی دیاریكردووە كە ئێمە بە چ ئالەتێك ئەندام بۆ كۆنگرە دەستنیشان بكەین ئەو لیژنەیەشی كە دانراوە ئەگەر پێشنیازی دیكەشی هەبێت كە پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆ نەبێت بڕیاری لەسەر دەدرێت”. 






‌ 134 جار بینراوه‌
12/2/2017 9:36:38 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved