»  کوردستان
وەرگرتنی سەرانە بەناوی هەڵۆی كەركوك نیگەرانی هاوڵاتیانی لێدەكەوێتەوە
 رەوان تاڵیب


دەستپێكردنەوەی وەرگرتنی پارە بە ناوی پرۆژەی سیستمی هەڵۆی كەركوك نیگەرانی خاوەن ئۆتۆمبێلەكانی لێدەكەوێتەوەو بە سەرانەی دادەنێن، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگاش دەڵێت:” ئێمە دژی ئەو هەوڵەین و  بە هەموو شێوەیەك رەتیدەكەینەوە “.
ئەحمەد عەسكەری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەسەر لیستی برایەتی، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ) رایگەیاند:” لە ئێستادا هەوڵی ئەوە دەدرێت پرۆژەی سیستمی هەڵۆی كەركوك (صقر كركوك) بۆ خاوەن ئۆتۆمبێلەكان نوێبكرێتەوە”.
ئەوەشیخستەڕوو:”ئەو پرۆژەیە هیچ خزمەتێكی بە هاوڵاتیانی شارەكە نەكردووە تەنها بۆتە هۆی پارە لێوەرگرتن لێیان، ئێمە دژی ئەو هەوڵەین و  بە هەموو شێوەیەك رەتیدەكەینەوە “.
ئەندامەكەی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك  وتیشی:” ئێمە هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ ئەو پرۆژەیە  نەبوینە و رەتمانكردۆتەوە، بەڵام ساڵی رابردوو ئەو پرۆژەیە ئەنجامدرا، باسی لەوەشكرد:”ئەوەی دەوترا ئەو پرۆژەیە خزمەت بە دۆخی ئەمنی دەكات، بەڵام وا دەرنەچوو بەڵكو تەنها بووە هۆی پارە وەرگرتن لە هاوڵاتیان”.
ئەحمەد عەسكەری ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”ئێمە بەدواداچون بۆ ئەو پرۆژەیە دەكەین كە دەیانەوێت نوێی بكەنەوە و هەر كەسێك لە ئیدارەی كەركوك و لە شوێنی دیكە لە پشتی بێت بۆ دووبارە نوێكردنەوەی پرۆژەكە رەتیدەكەینەوە “، روونیشیكردەوە :”هیچ هۆكارێك نیە بۆ ئەوەی ئەو پرۆژەیە دووبارە ئەنجامبدرێتەوە”.
هاوكات ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك راشیگەیاند:”ئێمە سەرەتاش وەكو ئەنجومەنی پارێزگا لەگەڵ پرۆژەكە نەبوین و لە ئێستاشدا بەهەر شێوەیەك بێت رەتیدەكەینەوە”.
هەڵۆی كەركوك پرۆژەیەكی سەردەمی ئیدارەی پێشووە كە خەڵكی دەستڕۆیشتوو لە پشتیەوەیە، بە پاساوی رێكخستنی سیستمی ئەمنی، بەبێ پشتبەست بە هیچ یاسایەك ساڵانە پارە لە خاوەن ئۆتۆمبێلەكان وەردەگرێت.

‌ 353 جار بینراوه‌
12/2/2017 9:37:09 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved