»  راپۆرت
ئیدارەی كەركوك نرخی موەلیدەی ئەهلی لە بەرژەوەندی خاوەن موەلیدەكان دادەنێت



بەپێی نوسراوێك نرخی هەر ئەمپێرێك لەكارەبای موەلیدە ئەهلیەكانی شاری كەركوك بۆ مانگی دوانزە، بڕی حەوت هەزار دینار دانراوە، هاوڵاتیانیش نیگەرانن لە زیاد كردنی ئەو نرخەو لە رابردوو ئەنجومەنی پارێزگاش دەڵێت  ئێستا ئیدارەی شارەكە خۆی نرخەكان دیاریدەكات و پەیوەندی بە ئەنجومەنەوە نییە.

بەپێی نوسراوێكی رەسمی لە ئیدارەی كەركوكەوە كە لە رۆژی 28ی مانگی رابردوو دەركراوە، ئیدارەی كەركوك بڕیاری داوە بە زیادكردنی بڕی پارەی ئەمپێری كارەبای موەلیدە.
بەپێی نوسراوەكەی ئیدارەی كەركوك كە واژووی عەلی حەمادی، یاریدرەی پارێزگاری كەركوكی لەسەرە، بۆ هەر ئەمپێریكی كارەبای موەلیدە ئەهلیەكان بڕی حەوت هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت.
هاوكات لە نوسراوەكەدا هاتووشە، كاتی كارپێكردنی موەلیدە لە كاتژمێر(7 بۆ 9) بەیانی و (3بۆ 12) شەو كاردەكەن، هاوڵاتیانیی شارەكەش نیگەرانن لە زیادكردنی ئەو نرخە، بەراورد بە دوو مانگی رابردوو كە تەنها بڕی پێنج هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرا بەرانبەر ئەمپێریك كارەباو پێدانی موەلیدەش بۆ 24 كاتژمێریش بوو. 
لای خۆشیەوە، لێپرسراوی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەكانی كەركوك، رایدەگەیەنێت، هۆكارەكی زیادكردنی نرخی موەلیدە ئەهلیەكان دەگەرێتەوە بۆ حكومەت و زیاتر هاوكاری نەكردنی بە خاوەن موەلیدەكان. 
عەدنان ئەنوەر، لێپرسراوی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەكانی كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”نرخی هەر ئەمپێرێك بۆ مانگی دوانزە برییتیە لە حەوت هەزار دینار”، هاوكات ئەوەشیسختەروو:”هۆكاری زیادكردنی نرخەكە لەلای حكومەتە چونكە ئەوان ئەو بڕە گازەی ئەیدەن بە خاوەنی موەلیدەكان زۆر كەمە و تەنها بەشی چەند رۆژێكیان دەكات”.
هاوكات لێپرسراوی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەكانی كەركوك، باسی لەوەشكرد:”تاوەكو ئێستا بەشێوەیەكی فەرمی دیاریی نەكراوە  كە بەرانبەر هەر كەیڤیەكی كارەبا چەند لیتر گازیان بۆ دەنێردرێت”، وتییشی:”ئەوەی باسدەكرێت تەنها 5 لیتر بەرانبەر كەیڤیەیەكی كارەبایە كە ئەمەش زۆر كەمە”.
عەدنان ئەنوەر، باسی لەوەشكرد:”هاوڵاتیان لە وردەكاری و ناوەرۆكی بابەتەكە نازانن بۆیە بڕوایان وایە ئەو نرخە زۆرە، بەڵام خاوەنی موەلیدەكانیش بەهۆی ئەوەی لە توانایاندا نییە نرخەكە كەمبكەنەوە، چونكە كاتێكی دیاریكراویان بۆ دانراوە تاوەكو كار بە موەلیدەكانیان بكەن”، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”بەهۆی هاوكارینەكردنیان بە شێوەیەكی باش لەلایەن حكومەتەوە ئەو نرخە زیادكراوە”.
هاوكات لای خۆشیەوە ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات گرانبونی نرخی موەلیدە ئەهلیەكان لە ئەستۆی ئیدارەی كەركوكە و ئەوان ئەو بریارەیان لەسەر ئەو نرخە داوە.
جەماڵ مەولود، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”زیادكردنی نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەهلیەكان بریاری لە ئیدارەی كەركوكەوە بۆ دەركراوە”، ئەوەشیسختەروو:” لە رابردوو ئەنجومەنی پارێزگا نرخ و كارپێكردنی موەلیدە ئەهلیەكان دیاری  ئەكرد بەڵام لە ئێستایە ئیدارەی شارەكە خۆی نرخەكان دیاریدەكات و پەیوەندی بە ئەنجومەنەوە نییە”.
هاوكات ئەو ئەندامەی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، باسی لەوەشكرد:”ئێمە لە سبەینێوە بەدواداچون ئەكەین دەربارەی هۆكاری زیادكردنی نرخی موەلیدە ئەهلیەكان بۆ ئەم مانگە”.


‌ 218 جار بینراوه‌
12/2/2017 9:37:48 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved