»  باران
ئاسایشی هەولێر رێگە لە چالاكییەكی ژنان دەگرێت



لە میانی هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان ئاسایشی هەولێر دەچێتە سەر ئەكادیمیای سیاسەت و هزری دیموكراسی لە شاری هەولێر و رێگریی لە بەڕێوەچوونی سیمینارێكی تایبەت بە ژنان دەگرێت.
پاشنیوەڕۆی رۆژی 26/11/2017 دەبوو لە بینای ئەكادیمیای سیاسەتی هزر و دیموكراسی لە شاری هەولێر سیمینارێك بە ناونیشانی (كێشەی ژن كێشەی كۆمەڵگایە و چارەسەركردنی ئەركی هەمووانە) بەڕێوەبجێت، بەڵام ئاسایشی پارتی رێگەی پێ نەدان.
 ئەو سیمینارە بۆ هەریەك لە تارا حسێن، جێگری هاوسەرۆكانی تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كوردستان و نیشتیمان كەمال، ئەندامی ئەنجومەنی حزبی زەحمەتكێشان و هاوكار جەبار رێكخرابوو، بەڵام بەهەمانشێوەی ساڵی پار لەلایەن ئاسایشەوە رێگە بە ئەنجامدانی نەدرا.

‌ 68 جار بینراوه‌
12/2/2017 9:46:26 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved