»  وەرزش
راهێنەری ئیسـپانیا: رۆبـەرتــۆ شایستەی یاریكــردنــە لــە هەڵبــژاردەی ئیسپانیا




خۆلین لۆبیتیگی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا دووپاتیكردەوە كە سیرجیۆ رۆبێرتۆی یاریزانی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی شایستەی ئەوەیە لە ماوەی داهاتوودا و پێش ركابەرییەكانی مۆندیالی 2018 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیادا بێت . 
لە لێدوانێكیدا كە رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ـی كەتەلۆنی بڵاویكردەوە، لۆبیتیگی ئاشكرایكرد:” پێشبینی دەكات لە یارییەكانی مۆندیالی 2018 هەڵبژاردەیەكی بەهێزیان لەگەڵدا بێت و لەو یارییەشدا ركابەرییەكی توند دەبینرێت.
وتیشی: “ پێشوازی لە ئەنجامەكانی تیرو پشكی یارییەكانی مۆندیال دەكەم و ناتوانم لە پۆلێنی تیپە یەكەمەكان هەڵبژاردن بكەم، چونكە دەبێت لە مۆندیالدا رێز لە هەموو تیپەكان بگرین”.
 لە درێژەی لێدوانەكەیدا راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا وتی:” رەنگە هەندێ ناوی نوێ لە پێكهاتەی ئیسپانیا لە مۆندیال بوونیان هەبێت گەر بە ئاستێكی باش دەربكەون وەكو لەگەڵ دیفید ڤیا ئەنجامماندا و لە ئەمریكاوە بانگهێشتمان كردووە”.

‌ 97 جار بینراوه‌
12/2/2017 9:49:25 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved