»  هەمەڕەنگ
نهێنیەكانی خۆشەویستی دەدۆزرێنەوە


زانایان ماوەیەكی زۆرە ماندوونەناسانە سەرقاڵی دۆزینەوەی نهێنیەكانی خۆشەویستین كە ماوەیەكی درێژخایەن لە نێوان هاوسەرەكاندا بەردەوامی دەبێت، وێرای چەندین پشكنینی بۆماوەیی و دەماری و ئەندامی بۆ ئەو مەبەستە دواجار دەركەوتووە كە خۆشەویستی یەكێكە لە هۆكارەكانی پێشەكوتنی كۆمەڵایەتی بەهەموو سیستمەكانیەوەو هۆكارێكە بۆ زاڵبوونی مرۆڤ بەسەر هەموو ئەو لەمپەڕانەی لە ژیانیدا دێتە رێی و هاوكات ژمارەی منداڵانیش كاریگەری راستەوخۆی بەسەر ئەو دۆخەوە دەبێت. 
بەپێی لێكۆڵینەوەیەی كە لە گۆڤاری ئەكادیمیای Frontiers in Psychology بڵاوكراوەتەوە توێژەران دەڵێن كار لەسەر پشتاوپشتكردنی خۆشەویستی دەكەین لەناو مرۆڤەكاندا، بۆمان دەركەوتووە دووركەوتنەوەوەك هۆكاری یەكەم و نەهێنانی منداڵ وەك هۆكاری دووەم، فاكتەری سەرەكین لەساردبوونەوەی پەیوەندی نێوان هاوسەرەكان، هاوكات ئاماژەیان بەوەشدا  باری دارایی هیچ پەیوەندی بە بنەماكانی خۆشەویستییەوە نییە، زۆری منداڵ دەبێتە هۆی سەرقاڵی و كەمكردنەوەی ئەنجامدانی سەرجێیكردن بەڵام هەرگیز لە خۆشەویستی كەمناكاتەوە.    
زاناكان ئاماژەیان بۆ ئەوەشكرد كە چەمكی خۆشەویستی لە نێوان كولتوورەكاندا جیاوازی زۆری تێدەكەوێت، هاوكات لەنێو هاوسەرەگەنجەكاندا خۆشەویستی چەندین فاكتەری پێشخستنی هەیە وەك وەفاداری و نازهەڵگرتن و بەتەنگەوەهاتن كە ئەمانە لە هەموو جیهاندا هاوشێوەن.  

‌ 67 جار بینراوه‌
12/2/2017 9:51:13 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved