نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  هەمەڕەنگ
رزگار حەمە رەوف لە هەورامان (كابان) كلێپ دەكات


          

هونەرمەندی میوزیك ژەن، رزگار حەمە رەئوف، لە نوێترین كاریدا، پارچە میوزكی كابان بەرهەمدەهێنێت، كە بە سپۆنسەری خاك تیڤی كلێپ دەكرێت.
رزگار حەمە رەئوف، لە لێدوانێكیدا بۆ دوا لاپەڕەی (هەواڵ)، رایگەیاند:”میوزیكی (كابان)، تازەترین بەرهەمی میوزیكیی منە كە گۆرانیەكی فۆلكلۆری مامۆستا كەریم كابانی كۆچكردووەو لە ساڵانی هە شتاكاندا وتوێتی”، وتیشی:”لە ئێستادا كاری دابەشكردنێكی نوێم بۆ ئەو بەرهەمە كردوە و بە سوپاسەوە كەناڵە جوانەكەی خاك تیڤی ئەركی ئەم كلیپەیان گرتە ئەستۆ”.
بەوتەی ئەو هونەرمەندە، كاری كلیپكردنی بەرهەمی كابان ، لە سروشتە جوان و پایزیەكەی ناوچەی هەورامان وێنەی بۆ گیراوە لە لایەن سیروان كەریمەوە، هاوكات راشیگەیاند:”كاری دەرهێنانی بەرهەمەكە لەلایەن هونەرمەند شادمان محەمەدەوە كاری بۆ كراوە و كاری مۆنتاژیش هەرێم نوری بۆی ئەنجمداوە”.
هونەرمەند رزگار حەمە رەئوف، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”لە ئێستادا بەرهەمەكە لە كاری مۆنتاژدایە و لە كاتێكی نزیكدا لەسەرجەم كەناڵەكان بڵاو دەبێتەوە “، وتیشی:”ئەم بەرهەمە پێشكەشە بە رۆحە جوان و پڕ لە هەستەكەی مامۆستا كەریم كابان”.



‌ 1362 جار بینراوه‌
12/2/2017 9:51:55 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved