»  کوردستان
سلێمانی زیكەی 15 تۆن خواردەمەنی ماوە بەسەرچوو له لەناودەبات


لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەت بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی ئابووری لە سلێمانی  لەماوەی یەك مانگدا دەست بەسەربری نزیكەی تۆن  مەوادو و خۆراكی ماوە بەسەرچوودا گیراوە، و سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانیش ڕایدەگەیەنێت بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی لەناوبراون.
گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمامیەتی سلێمانی وتی: لە لایەن لیژنە هاوبەشەكان و ئاسایشی ئابوورییەوە لەبازگەو چەند شوێنێكی شاری سلێمانی دەستدەگیرێت بەسەربڕی 14 تۆن و 711 كیلۆگرام لە خۆراك و مەوادی جۆراو جۆر، پاش ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی دەركەوت كە سەرجەمیان خراپبوون و شیاوی خواردن و بەكارهێنان نین.
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان ووتیشی: : ئەو بڕەی كە لە ماوەی یەك مانگدا لە بەرواری 1/11 تاوەكو 30/11/2017  دەستی بەسەرداگیراوە، پێك هاتوون لە ( شیرەمەنی، سەوزەو میوە، مەوادی پاككەرەوە، چەرەسات ، شیرینی و خواردەمەنی لەقتونراو)  كە سەرجەمیان بە بریاری قائیمقامی سلێمانی لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە ، لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی ناوبراون.

‌ 105 جار بینراوه‌
12/7/2017 7:35:28 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved