»  کوردستان
نووسـینی كــوردی لەسـەر تابلـۆی ژمارەیەك فەرمانگـەی كەركـوك و خورماتوو رەشدەكرێنەوە
 رەوان تاڵیب


لە ژمارەیەك فەرمانگەی كەركوك و خورماتوو نووسینی كوردی سەر تابلۆی فەرمانگەكان رەشدەكرێنەوە، بەڕێوەبەری فەرمانگەیەكیش دەڵێت پاسەوانی پەلەمانتارێكی توركمانی پارێزگای سەڵاحەدین تابلۆكەی ئەوانیان رەشكردۆتەوەو لە دوای دەوامی رەسمیش بووە.
عەبدولقادر محەمەد، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ) رایگەیاند:"پێنجشەممەی رابردوو پاسەوانەكانی نیازی میعمار ئۆغڵۆ، بڕیاردەری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،  تابلۆی كوردی هۆبەی داهاتی فەرمانگەكە رەشدەكەنەوە"، ئەوەشیخستەڕوو:" ئەو پەرلەمانتارە بەم كارەی توركمانیش دەكات بە ناحەزو دوژمنی خۆی".
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی كەركوك وتیشی:" ئێمە لەو كارە  ناڕازین و ئەوە سەرپێچییە  كە ئەنجامیداوەو تابلۆكە بە نوسراوی كوردیەوە لە شوێنەكەی پێشووی دادەنێنەوە، هاوكات باسی لەوەشكرد:"ئەو كاتەی تابلۆكە رەشكراوەتەوە ، دوای دەوامی فەرمی بووەو ئاگادار نەبوینە"، وتیشی:"لەدوای ئەو رووداوە كەسێكی دیكە هاتووەو بەناوی نیاز ئۆغڵۆوە وتویەتی داوای لێبوردن دەكەین و كارێكی هەڵەبووە". 
عەبدولقادر محەمەد، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:"لەو بینا كۆنەی ئێمە، تەنها بەشی داهات وەرگرتن دەوام دەكەن و ئێمە بە زمانی توركمانیش نوسینمان هەبووە، ئەوەی پاسەوانەكانی ئەو پەرلەمانتارەش كردوویانە كارێكی هەڵەبووە".
هاوكات لە زۆربەی فەرمانگەكانی قەزای خورماتوو نوسینی كوردی لەسەر تابلۆكان رەشكراونەتەوە.
 






‌ 1039 جار بینراوه‌
12/9/2017 9:29:17 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved