»  پەڕەموچ
پەیامێك بـۆ ئـەو..!
ئەڵماس مستەفا



با لە سۆراغی تەنیابوونمان بگەڕێین 
بەدووی مقەدەساتی
ساتەكانی ئەمڕِۆمان بكەوین
من و تۆ لە نێو پەڕەی گوڵێكا 
رۆحمان ئاڵابوو، 
زۆربەئاستەم توانیمان 
تۆوەكانی فیراق لە یەكتر جیابكەینەوە
هەربە سودفە پەرەسێلكەیەكم بینی 
كەئەویش 
بەدووی ئەدرەسێكا وێڵبوو !
لێم پرسی: 
ئەم رێگەیە ئەمباتەوە سەرپردی سیرات ؟
ئەبێ‌ قیامەت لە كوێوە هەڵگیرسێ؟! 
با لە چ كیشوەرێكەوە هەڵكا..
خۆر لەپەنجەرەی كام ژیانەوە هەڵدێ..
زەوی لە كوێ لەنگەردەگرێ..
مانگ كەی سەرێك لە ماڵی تەنیاییم ئەدا؟!
منێك كە نابمەوە بە خۆم و 
هەمیشە بەدیارچاوەروانیەكی وەرسەوە 
هەڵتروشكاوم، 
منیك بەدیار عیبادەتی 
گەڵایەكی وەریوەوە نزا دەكەم
تا بمگەیەنێتە ئەو مەنفایەی 
كەجێ نزرگەی پێكانی تۆی لێ ونبووە.
تازە هیچ لێكدانەوەیەكی وشە.. 
نامباتەوە سەر ناوی ئەسڵیی خۆم
من بەبێ تۆ 
لە گێلاسێكی رەنگ پەریوو ئەچم 
لە كانیەكی وشك ئەچم 
كە بە هیچ رەچەڵەكێك 
نەمباتەوە سەر 
تنۆكە ئاوێكی بەرباخەلی شەونمێك.

‌ 292 جار بینراوه‌
12/9/2017 9:32:00 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved