»  وەرزش
 هێنری لە شیكەرەوەی خولی ئینگلیزییەوە بۆ راهێنان




تێری هێنری، ئەفسانەی تۆپی پێی فەڕەنسا، نزیكبۆتەوە لە وەرگرتنی بۆ پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وێڵز.
تێری هێنری، وەك كاری راهێنەرایەتی  بۆ یەكەمین جار لە كاروانی وەزرشیدا رووی تێدەكات و ئەمەش وەك جێگرەوەیەك بۆ راهێنەری پێشووی كریس كوڵمان.
 رۆژنامەی (ئاس ) ئیسپانی، بڵاویكردۆتەوە، هێنری پاڵێوراوێكی بەهێزە لە لایەن یەكێتی تۆپی پێی وێڵزەوە.
لای خۆشیەوە جۆناسان فۆرد بەڕێوەبەری هەڵبژاردەی وێڵز، رایگەیاند:”بێگومان راهێنەری داهاتووی هەڵبژاردەكە ئینگلیزی نابێت”، وتیشی:”راهێنەری وێڵزی بژاردەیەكە بەهەمانشێوەی راهێنەرە بیانیەكان بەڵام ئینگلیزی نابێت، هێشتا كاتی پێویستمان لە دەستدایە تا ساڵی داهاتوو بۆ ئەوەی راهێنەرێكی نوێ دەست نیشان بكەین  و تیروپشكی پاڵەوانێتی نەتەوەكانی ئەوروپا ئەنجامبدرێت”.
 لە كۆتایی لێدوانەكەیدا وتی:” جیابوونەوەمان لە كۆڵمان بە ڕەزامەندی هەردوو لا بوو”.

‌ 1008 جار بینراوه‌
12/9/2017 9:37:25 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved