»  وەرزش
عباس مەجید : كۆلێژی پەروەردەی وەرزشی نەبووەتە ناوەندێك بۆ پێگەیاندنی وەرزشكاران


ناوەندە ئەكادیمیەكانی پەروەردەی وەرزشی لە عێراق بە شێوەیەكی گشتی و شاری كەركوك بە تایبەتی تا ئێستاش نەیانتوانیوە ببنە ناوەندێك بۆ پێگەیانی وەرزشكاران.
مامۆستا عەباس مەجید، لە  پەروەردەی وەرزشی زانكۆی كەركوك، بۆ لاپەڕەی وەرزشی (هەواڵ)، رایگەیاند:”زانكۆ و بەشە وەرزشیەكان نەك هەر نەبوونەتە ناوەندێك بۆ پێگەیاندنی وەرزشكاران، بەڵكو ئەكادیمیایش نین”. ئەوەشیخستەڕوو:”بە بۆچوونی خۆم یەكێك لە هۆكارە سەرەكیەكانی بابەتەكە نەبونی یاریگای تایبەتی بە كۆلیژەكە بە پێی ستاندەرە ئەكادیمی و وەرزشیەكانە،  چونكە  لە ئێستادا باوی ئەوە نەماوە بچێتە یاریگایەكی سەنتەری لاوان یان یانەیەك بۆ ئەنجامدانی وانە پراكتیكیەكان “.
 مامۆستا عەباس ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”سەرپەرشتیارانی زانكۆكە بیریان لە دروستكردنی یاریگایەكی تایبەت بە خۆیان بكردایەتەوەو  وەك چۆن ئۆتۆمبێل و كەرەستەكانی تریان دابین كرد كە بەبۆچوونی خۆم یاریگاكەش زۆر گرنگتر بوو لە زۆرێك لەو كەرەسانە”، وتیشی:”بەشێكی تری هۆكارەكان خودی خوێندكاران خۆیانن كە ئامانجی تەنها بەدەستهێنانی بڕوانامەكەیە.

‌ 1224 جار بینراوه‌
12/9/2017 9:38:21 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved