»  باران
لە سیمینارێكدا گفتوگۆ لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای باری كەسێتی دەكرێت




لەژێر ناونیشانی “هەمواركردنەوەی یاسای باری كەسێتی و دەرئەنجام و لێكەوتەكانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق"، گروپی هەڵوێست، لە شاری سلێمانی، سیمینارێكیان سازكرد.
رۆژی 4/12/2017 لە ئەمنەسوورەكەی شاری سلێمانی، گروپی هەڵوێست سیمینارێكی لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای باری كەسێتی و دەرئەنجام و لێكەوتەكانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ هەریەك لە دادوەر رزگار ئەمین، رێزان شێخ دلێر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نیاز هەورامانی مامۆستا و راوێژكاری ئایینی.
لەو سیمینارەدا كە هەریەك لەو سێ كەسە تیشكیان خستە سەر لێكەوتە خراپەكانی هەموار كردنەوەی یاسای باری كەسێتی لەروی ئاینی و یاسایی و مافی ژنەوە و دەرئەنجامەكانی خرانە روو پاشان دەرگای پرسیار بە رووی بەشداربوواندا كرایەوەو گفتوگۆ لەسەر بابەتەكە كرا.

‌ 668 جار بینراوه‌
12/9/2017 9:39:56 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved