»  باران
كۆڕێك دەربارەی مافەكانی ژنان لە كەركوك سازدەكرێت



 
ماڵی ڕۆشنبیری كەركوك، لەبارەگای تایبەتی خۆیان، لەسەر مافە دەستوورییەكانی ژنان و قسەكردن لە سەری، كۆڕێكیان بۆ مافناس سرود مەحمود ئەنجامدا.
سەبارەت بە چالاكییەكە یوسف مام تەیب لێپرسراوی ماڵی رۆشنبیری كەركوك دەڵێت: “ هەندێك رێكخراوی ئاینی و مەزهەبی لە عێراقدا هەوڵدەدەن كۆمەڵێك یاسای دژ بە مافەكانی ژنان دەربكەن، لە ڕێی گۆرینی یاسای باری شارستانی عێراقییەوە، بەڵام هەوڵەكان بەردەوامن بۆ رێگری كردن لەو كارانە و حزب و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و تەنانەت هەندێ لایەنی حكومیش دژی دەوەستنەوە و هۆشداری لەسەر دەدەن”.
لێپرسراوی ماڵی رۆشنبیری كەركوك ئاماژەی بەوەشدا “بە گرنگمان زانی لە ماڵی رۆشنیری كەركوك كۆرێك سازبكەین بۆ سرود محمود مافناس و جێگری بەرێوبەری نووسینگەی مافی مرۆڤ لە كەركوك، تا تیشك بخاتە سەر ئەو بەند و بڕگە دەستووری و نێودەوڵەتیانەی كە مافەكانی ژن تێیدا بەرجەستە كراوە، بەمەش ببێتەهۆكاری هۆشیاركردنەوەی خەڵكیی”.


‌ 690 جار بینراوه‌
12/9/2017 9:40:21 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved