»  شۆک
ئاكارو تایبەتمەندی كەسانی پایەدار و هەڵكەوتوو


ماڵپەڕی فیسیتی رووسی دەرەنجامی هەندێك ئاكارو هەڵسوكەوتی سەرمایەداران و ناودارانی جیهانیان چاودێری كردووەو دوای لێكۆڵینەوەیەكی زۆر ورد لەم خاڵانەی خوارەوەدا بە كورتی باسكراون:

(1)خوێندنەوەو بەدواداچوونی بەردەوام بۆ نوێگەرییەكان: 
بزنسمانەهەڵكەوەكان زۆربەی كات بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە بۆ نوێترین پێشهاتی ئابووری دەكەن و هەمیشە خوێندنەوەیان بۆ بازااڕەكانی جیهان بەردەوام دەبێت، ئەمەش وادەكات بڕیاری بەجێ بپێكن و كاتی گونجاو بۆ جێبەجێكردنی كارەكانیان و پرۆسەكانیان بدۆزنەوەو بەوەش زۆرترین داهات كۆدەكەنەوە.
  
(2) وردبینی لە لێكدانەوەو ژماردەكردن
زۆبەی بزنسمانەكانی جیهان هەمیشە بە وردی تانوپۆی كارەكانیان دەكەن و خۆیان بۆ هەموو ئەگەرێك ئامادە دەكەن و زۆر بیر لە چۆنییەتی داهات و خەرجیەكانی خۆیان دەكەنەوەو هیچ كات ماڵی خۆیان بە خۆرایی لەدەست نادەن و هاوكات زرۆبەیان رژد و چروكن و كەمترین خەرجی رۆژانە وەك خەڵكی ئاسایی خەرجدەكەن. 

 (3) وەرزشكردن 
زۆربەی بازرگانان و بزنسمانەكان بەو هۆیەری ماوەیەكی زۆر لە نووسینگەكانیاندا دادەنیشن دەبێت رۆژانە لە هەردوو تاققی بەیانیان و ئێواران وەرزش بكەن بۆ ئەوەی لە زڕخەوی و بیركردنەوە دڵتنگی دوور بكەونەوە. 

(4) تێرامان و بیركردنەوە 
زۆربەی پسپۆرە ئابووریەكان جەختدەكەنەوە تێرامان و بەسەربردنی كات لە كەشوهەوایەكی مەنگ، یەكێكە لەو بوارانەی كە دەبێتە هۆی دۆزینەوەی بیرۆكەی راست ببرەو دان بە كارو ژیانی پیشەیی.

(5) خۆدۆزینەوەی پێشوەختە لەكارێكی گونجاو 
زۆر جار دەبینین زۆربەی كەسانی ناودارو سەركەوتوو لەسەر ئاستی جیهانی پیچشوەختە كارو پیشەی گونجاو لە رووی دەروونییەوە دەدۆزنەوەو تا دەگەنە تەمەنی نێوان سییەكان و چلەكان تەواو هەڵكەوتە دەبن.
 
(6) پشت بەست بە خودو چاونەبڕین بە كەسی تر 
زۆربەی خەڵك كار بۆ ئەوە دەكەن لاسایی كەسانی تر بكەنەوە بۆ ئەوەی سەركەوتنی گەورە دەستەبەر بكەن، بەو بڕوایەی ئەو كارە دەیانگەیەنێتە هەمان ئامانجی دیاریكراوی ئەوان، بەلام هەموو ئەو كەسانەی لەسەر ئاستی جیهانی ناوبانگیان دەركردووە جەخت دەكەنەوە كە دەبیت خاوەنی بیروبۆچوونی تایبەت بە خۆیتان بن و چاونەبڕنە چۆنییەتی ژیانی كەسانی تر. بەتایبەت لاساییكردنەوە گەورەترین كۆسپە لە رێگەی سەركەوتنەكان.

‌ 272 جار بینراوه‌
12/9/2017 9:40:48 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved