»  هەمەڕەنگ
پیاسەكردنی بەیانیان قەڵغان و دژە زەهایمەرە



بەپێی لێكۆڵینەوەیەك بەیانیان و بەر لەنانخواردن؛ پەرداخێك ئاو و پیاسەكردنی نیو كاژمێری، بەشی ئەوە دەكات بەدرێژایی رۆژ لە تەندروستیەكی تۆپدا بیت، چونكە وەزیفەكانی مێشك چالاكتر دەكات و لە دەرەنجامدا لە نەخۆشیەكان بە گشتی و زەهایمەر بە تایبەت دەمانپارێزێت. 
د. لیو ئەمبرۆز ژنەمامۆستای پزیشكی لە زانكۆی كۆلۆمبیای بەریتانی دەڵێت ئەو كەسانەی هەموو بەیانییەك بتوانن بەرێكردنی خێرا بە نیوكاژمێر ماوەی یەك كیلۆمەتر ببڕن لە نەخۆشییەكانی دڵ و نەخۆشیە درێژخایەنەكانی خوێن وەك شەكرەو فشاری خوێن و چەوری و كۆلیسترۆڵ دوور دەكەونەوە.
مێشك گرنگترین ئەندامی لەشی مرۆڤە، بۆیە دەبێت هەمیشە برە ئۆكسجینی تەواوی بۆ بڕوات تا بتوانێت بەباشترین شێوە كارەكانی ئەنجامبدات، هەر بۆیە زانایان جەختدەكەنەوە وەرزش فاكتەرێكە بۆ چالاكتركردنی خانەكان و زیادبوون و گەشەسەندنیان و مێشك بەرپرسی یەكەمە لەم پرۆسەیە.

‌ 623 جار بینراوه‌
12/9/2017 9:46:09 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved