»  هەمەڕەنگ
بەم زووانە نیشتمانێك بێ هاوڵاتی نمایش دەكرێت



سەرۆكی تیپی شانۆیی ئاشتی لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە پرۆڤەی مۆنۆدارامەیەكی نوێ بەناوی نیشتمانێك بێ هاوڵاتی دەكات و لە ئایندەیەكی نزیكیشدا نمایشی دەكات.
سیروان بێلان سەرۆكی تیپی شانۆیی ئاشتی سەبارەت بە مۆنۆدراماكە بۆ دوا لاپەڕەی هەواڵ وتی “ نیشتمانێك بێ هاوڵاتی بەرهەمی تیپی شانۆیی ئاشتییە كە لە چەند رۆژی رابردوودا یادی 26مین ساڵەی دامەزراندیمان كردەوە، هەروەها لە نواندن و دەرهێنانی خۆمەو بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیرو هونەری كەركوك هاوكاری بەرەهەمەكە دەكات”.
بێلانە وتیشی “ ئەم كارە وەك سەرەتایەكە بۆ دەستپێكردنەوەی چالاكی هونەرەی كە بە هۆی روداوەكانی ئەم دواییەوە، بەتەواوی لە شاری كەركوك سستی پێوە دیارە، بەو هیوایەی ژیانی مەدەنی بە تەواوی بۆ شارەكە بگەڕێتەوە، هونەریش جومگەیەكی گرنگی ئەو ژیانەیە”.




‌ 879 جار بینراوه‌
12/9/2017 9:47:34 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved