»  کوردستان
كانێكی خەڵوز تێك دەدرێت


كانێكی دروستكردنی خەڵوز لە سلێمانی تێكدەدرێت و سەرۆكی لیژنەی ژینگەش هۆكاری تێكدانەكەی دەگەرێنێتەوە بۆ بەكارهێنانی موڵكی گشتی بە شێوەیەكی نایاسیای و پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییە ژینگەییەكانەوە.
پاش ئەوەی لە لایەن هاولاتییەكەوە لیژنە هاوبەشەكان ئاگاداردەكرێتەوە لە هەبوونی كانێكی خەڵوز لە گەرەكی قرگەی شاری سلێمانی كە بە پێچەوانەی رێنماییەكان  و بەكارهێنانی موڵكی گشتی بە شێوەیەكی نایاسایی، خەڵوز بەرهەم دەهێنێت، پاش بەدواداچوونی دەسبەجێ‌ی لیژنەی ژینگەوە دەركەوت زانیارییەكان دروستەو سەرجەم كارەكانی خاوەنی ئەو كانە پێچەوانەی رێنماییەكانە.
تاهر محەمەد ئەمین سەروكی لیژنەی ژینگە لەوبارەیەوە زانیاری زیاتری خستەروو و رایگەیاند: پاش بەدواداچوونكردنمان بۆ ئەو كانە  دەركەوت موڵكی گشتی بۆ بەرژەوەندی كەسی بەكار هێناوە و،   ئەو دارەشی بۆ دروستكردن خەڵوز بەكاری دەهێنێت رێگە پێنەدراوە، ووتیشی دروستكردنی خەڵوز لە سەنتەری شاردا تەواو پێچەوانەی رێنماییە تەندروستی و ژینگەییەكانە و بۆیە دەست بەجێ‌ بە بریاری قائیمقامی سلێمانی كانەكە تێكدرا.
لیژنەی ژینگەی سەر بە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی لەماوەی 5 مانگی رابردوودا و لەكۆی سەردانەكانیان بۆ كارگەو ناوچە پیشەسازییەكانی سنوری شاری سلێمانی  328 شوێنیان ئاگاداركردۆتەو و بەدواداچونیان بۆ 5 شوێن ئەنجامداوە و بە هۆی سەرپێچییەوە 11 شوێن پسوڵەی سەرپیچی بۆ كراوە و 2 شوێنیش رووبەرووی داخستن بۆتەوە.

‌ 666 جار بینراوه‌
12/13/2017 10:51:42 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved