»  پەڕەموچ
توورەكەی سواڵ
د.شیركۆ عبدالله‌‌

لێرە تەختەش چرپەی هەیە
لێرە بەردیش
غەم بەرۆكی پێ‌ گرتووە و
كسپەی هەیە
چونكە دەنگوباسی حكومەت
بێ‌ دەستكەوت و غەمئامێزە
هەر بەتەنیا خورپەی هەیە
*****
كە باسی پێشكەوتن ئەكرێ‌
كە ناوی سەركەوتن ئەبرێ‌
من و تۆ سەرمان شۆڕ ئەكەین
وەختێك ئەوان
عەدالەت دێتە سەروەختیان
من و تۆ لە تەریقیدا
بێدەنگیی ئاڵوگۆڕ ئەكەین
*****
قەت ناگونجێ‌ و نەگونجاوە
دەریا لە تەنیشت سەحراوە
شاگرد لە سەروو وەستاوە
زۆر دەگمەنە
ئاغا بێت و پشتی نۆكەرێ‌ بخورێنێ‌
هەر لەبەختی ئێمەی كوردە
سامانی نەوت
توورەكەی سواڵمان بۆ بێنێ‌
*****
كە پۆلیس دێت بۆ راونانی عەرەبانەی خۆشەویستان
وا هەست ئەكەم
تەیمورخانە و دەڕواتەوە
بۆ پەلاماری هندستان
وا هەست ئەكەم
تەورە و ئەچێ‌
بۆ دارستان.
‌ 233 جار بینراوه‌
12/13/2017 12:51:34 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved