»  کوردستان
یەكێتی جوتیاران: پارەی جوتیاران نەگەیشتۆتە كەركوك
 رەوان تاڵیب



دەنگۆی هاتنی پارەی جوتیارانی كەركوك لەلایەن بەغداوە بڵاوبۆتەوەو سەرۆكی لقی كەركوكی جوتیارانیش دەڵێت:” حكومەتی عێراق رایگەیاندووە ئەو بڕە پارەیە بۆ جوتیاران خەرج بكرێت، بەڵام تائێستا هیچ شتێكی فەرمی نییە كە پارەكە گەیشتبێتە كەركوك”.
مەردان عەبدولڕەحمان، سەرۆكی لقی كەركوكی یەكێتی جوتیارانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ) رایگەیاند:”تاوەكو ئێستا تەنها بەڵێنەو دەوترێت بەشە پارەی گەنم و جۆی جوتیاران هی ساڵانی 2014 و  2015 كە لەلای حكومەتی عێراق ماوە، لەگەڵ دوابەشی ساڵی 2016 خەرجدەكرێت”، ئەوەشیخستەڕوو:”لە ئێستاشدا دەوترێت ئەو پارەیە هاتووە، بەڵام تائێستا سەرجەمیان دەنگۆن  و جوتیاران هەر چاوەڕوانی پارەكەیانن”.
بەوتەی سەرۆكی لقی كەركوكی یەكێتی جوتیارانی كوردستان، مانگێك دەبێت حكومەتی عێراق نوسراوی كردووە و رایگەیاندووە ئەو بڕە پارەیە بۆ جوتیاران خەرج بكرێت،  بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ شتێك نەبووە”.
راشیگەیاند:”لە ئەگەری هاتنی ئەو پارەیە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگادار دەكرێنەوەو لە رێگای راگەیاندنەكانیشەوە بە جوتیاران دەوترێت، بەڵام تائێستا هیچ شتێكی فەرمی نیە كە پارەكە گەیشتبێتە كەركوك”.

‌ 838 جار بینراوه‌
12/16/2017 9:48:05 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved