»  کوردستان
بەغدا وەڵامی مامۆستایانی كەركوك دەداتەوە
 رەوان تاڵیب



بە وتەی بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی كوردی لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەركوك، وەزارەتی پەروەردەی عێراق، وەڵامی نوسراوێكی داوەتەوە سەبارەت بە گواستنەوەی راژەی مامۆستایان لە هەرێمەوە بۆسەر ناوەند.  
رەئوف سەعدوڵا، بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی كوردی لەكەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”تا ئێستا وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاری نەداوە سەرجەم مامۆستایانی بەشی خوێندنی كوردی لە كەركوك راژەكەیان بگوازێتەوە بۆ سەر حكومەتی عێراق”، ئەوەشی ئاشكراكرد:”بەڵام وەڵامی نوسراوەكەی ئێمەی داوەتەوەو رایگەیاندووە كە ئەو مامۆستایانەی دەیانەوێت راژەكەیان بگوازنەوە بۆسەر حكومەتی ناوەند  داواكارییەك پێشكەش بكەن”.
بەوتەی بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی كوردی لەكەركوك، ئەو داواكارییە لەلایەن مامۆستایانەوە شێوازێكی ئارەزوومەندانەیە، مامۆستایان ئازادن لە گواستنەوەی راژەكەیان یاخود نەگواستنەوەی، هەروەها باسی لەوەشكرد:”ئێمە داواكارین كە راژەكان بخرێتە سەر بودجەی پارێزگای كەركوك، چونكە سەرجەم مامۆستایان فۆرمی خۆراك و نیشتەجێبونی شارەكەیان هەیە”، راشیگەیاند:”تا ئێستا وەڵامی ئەوە نەدراوینەتەوە كە لەسەر چ بەشە بودجەیەك پارە بۆ مامۆستایان خەرجدەكرێت لەسەر پشكی هەرێم یان كەركوك “.
رەئوف سەعدوڵا، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”حكومەتی ناوەند رەزامەندی دەربِریوە لەسەر داواكاریەكەمان كە بەشێوەیەكی یاسایی مامۆستایان داواكاریەكانیان بەرز بكەنەوە”.

‌ 1052 جار بینراوه‌
12/16/2017 9:49:48 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved