»  کوردستان
كار بۆ هەڵدانەوەی فایلی (هەڵۆی كەركوك) دەكرێت




پەرلەمانتارێك، داوا دەكات فایلی سیستمی (هەڵۆی كركوك) هەڵبدرێتەوەو ئەو لایەنانەش بدرێنە دادگا كە سەرپێیچییان تیایداكردووەو (هەواڵ) بەڵگەنامەكانی تایبەت بە كاراكردنەوەی پرۆژەكە بڵاو دەكاتەوە.
شوان داودی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بەیانامەیەكدا رایگەیاندووە:” خەڵكی شاری كەركوك دڵخۆش بوون بە راگرتنی كارەكانی سیستمی هەڵۆی كەركوك، بەڵام دووبارەو بە توانایەكی بەهێزتر لەجاران ئەو پرۆژەیە گەڕاوەتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی گومانكردن لەو لایەنانەی لە پشتی ئەم كارەوەن بەتایبەت بوونی بەڵگەنامە ئەوە دەسەلێمنێت كە (هەڵۆی كەركوك) بە بڕیاری فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق گەڕاوەتەوەو ئەمەش مایەی سەرسامی و نیگەرانییە لەكاتێكدا كارەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە تایبەتمەندی و دەسەڵاتەكانی كارگێڕی وەزارەتی ناوخۆیە “.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە:”ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا كاركردنی دامەزراوەی (صقر بغداد)ـی راگرتووەو بە سەرۆكی ئەنجومەنی پاریزگای بەغدا فایلەكانی بۆ دەستەی ئەستۆپاكی و دادوەری بەرزكردۆتەوەو لە 19ی كانوونی دووەمی ئەمساڵ دەنگی بۆ دەستلەكاركێشانەوەی “عەلی تمیم” كۆكردەوە، چونكە لە كاتی لێپرسینەوەدا سەبارەت بە دامەزراوەی (صقر بغداد) كەس باوەڕی تەواوی بە وەڵامەكانی نەبووەو بە پێی وەزارەتی ناوخۆ شكستی پرۆژەكە راگەیاندراو ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا لە 29ـی ئابی ئەمساڵ كاری ئەمنیەتی لێ سەندەوە، چونكە لە رووی هونەرییەوە شكستی زۆری هەبووە”. 
داوا لە وەزیری ناوخۆش دەكات، بەدواداچوون بۆ هۆكاری گەڕانەوەی (هەڵۆی كەركوك) بكات لە كاتێكدا كاروباری ئاسایشی ناوخۆ كاری وەزارەتی ناوخۆیە، داواكاریشە لە دەستەی ئەستۆپاكی فایلی (صقر كركوك) هەڵبدەنەوەو یەكلایی بكەنەوەو ئەو لایەنانە بدرێنە دادگا ئەگەر سەرپێچییان لەوبارەیەوە كردووە، 
لە لێدوانێكیشیدا بۆ (هەواڵ) شوان داودی ئاشكرایكرد:” پێشتر سەردانی وەزیری ناخۆی عێراقی كردووە بۆ راگرتنی پرۆژەكەو وتیشی ئێستاش كاری جدی دەكەین تا هەڵۆی كەركوك هەڵوەشێتەوەو هەموو ئەو بڕە پارانەی لە هاوڵاتیانیش وەرگیراوە بگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكانیان یان رادەستی گەنجینەی عێراق بكرێت.
ئەوەشی بۆ (هەواڵ) ئاشكراكرد “ ساڵی 2008 بەڕیوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ لە بەیانی ژمارە 10یدا بڕیاری قەدەغەكردنی پێوەنوساندنی لەزگەو وێنەو جوانكاری و رێكلام لەسەر جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێل قەدەغەكردووە، واتە لەزگەی هەڵۆی كەركوك پێچەوانەی ئەو بڕیارەیە”. 
جێگەی باسە ئەو نوسراوە رەسمیانەی لەبەر دەستی (هەواڵ)ـدان ئەوە دەسەلمێنێت كە لە رێگەی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیەوە رەزامەندی سەرۆك وەزیرانی عێراقی بۆ كاراكردنەوەی هەڵۆی كەركوك وەرگیراوە. 

 



‌ 481 جار بینراوه‌
12/16/2017 9:51:05 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved