»  کوردستان
كۆمەڵ: مانەوەی حزبە كوردستانییەكان لە كەركوك گرنگە
 رەوان تاڵیب


بەرپرسێكی كۆمەڵی ئیسلامی مانەوەی حزبە كوردستانییەكان لە كەركوك بە گرنگ دەزانێت و دەشڵێت :” ئەگەر چی ئێستا دەسەڵات بە دەستی كوردەوە نییە لەشارەكە، بەڵام دەتوانین لە رێگای یاساوە رێگە لە پیشێلكارییەكان بگرین”.
رێباز سابیر، بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:” بڕیارە كۆبونەوەی  حزبە كوردستانییەكان لە كەركوك بەردەوامی پێبدەین لە شارەكە”، ئەوەشیخستەڕوو:”كادری حزبەكان لە كەركوكدان و بەپێی ئەو قسانەی دەكرێت لە كەركوك تەنها ئەو كەسانەی لە رابردوودا كێشەیان ناوەتەوە ئێستا سكاڵایان لەسەر تۆماركراوە دەستگیر دەكرێن”.
بەوتەی بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، وەكو حزبە كوردستانییەكان بڕیاری ئەوەیان داوە كە كەركوك چۆڵنەكەن و یەكتریش تۆمەتبار نەكرێت،  چونكە “رابردوو داهاتوومان بۆ بونیاد نانێت، ئەوەی ئەركە لەسەرمانە، هەر پیشێلكارییەك دەكرێت بە یاسایی بكرێت و سكاڵا تۆمار بكرێت لەسەر پێشلێكارییەكە”.
وتیشی:”ئەگەر چی ئێستا دەسەڵات بە دەستی كوردەوە نییە لەشارەكە، بەڵام دەتوانین لە رێگای یاساوە كارەكان بكەین و رێگر بین لە پێشلكارییەكان “.
رێباز سابیر، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”بۆ ئەوەی بیسەلمێنن كە كەركوك شاری پێكەوەژیانەو هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێت لایەنی بەرانبەر بسڕێتەوەو فەرامۆش بكات، هەربۆیە مانەوەی ئێمەش پشتیگرییە بۆ خەڵك بۆ ئەوەی نەهێڵین مافەكانیان بخورێت”، باسی لەوەشكرد:”پێویستە برادەرانی پارتیش بێنەو و قسەی خۆیان هەبێت، بەداخەوە تائێستا ئەو كۆبونەوانەی كراوە بەشدار نەبونەو ئومێدەوارین بێنەوە بەشدار بن و داواكاریەكانیان بخەنەڕوو بۆ وەرگرتنەوەی بارەگاكانیان تاوەكو لایەنە كوردیەكانیش پشتگیریان بكەین  و داوابكەین لە حكومەتی عێراقی بارەگاكانیان چۆڵبكەن “.

‌ 915 جار بینراوه‌
12/16/2017 9:51:47 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved