»  باران
عەلاق: لە پێناو زامنكردنی مافەكانی ژندا حكومەت پشت بە نەخشەی نوێ دەبەستێت



مەهدی عەلاق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەراگەیەندراوێكیدا دەڵێت: “دەبێت ئەنجومەنی نوێنەران زوو بڕیار لەسەر یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بدەن تا خێزان یەكگرتو بێت و ژنان تەواوی مافەكانی خۆی بزانێت و دەستەبەری بكات لە رووی كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوریشەوە”.
عەلاق هەر لەو راگەیەندراوەدا كەلەبری سەرۆك وەزیران خوێندیەوە ئاماژەی بەوەدا 16 رۆژ بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەس نییەو دەبێت مافەكانی ژن و خێزان بەیاسا دانیان پێدابنرێت”.
وتیشی: “بەپێی بڕیاریی 1325ی ساڵی 2000 كەلەپێناو زامنكردنی مافەكانی ژن دەركراوە یاسا دابنرێت و یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی دەنگی لەسەر بدرێت”.
راشیگەیاند: “دوای سەركەوتن بەسەر داعشدا ئێستا لەسەرمانە خێزانەكان یەكبخەینەوەو یاسا داكۆكی لەمافەكانی ژنان بكات و بەیاسا پارێزگاری لە ژنانی قوربانی بكەین”.

‌ 892 جار بینراوه‌
12/16/2017 9:56:23 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved