»  باران
جیاوازی تەمەنی نمونەیی هاوسەرگیری دیاری دەكرێت



لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێی پسپۆرانی ئەمریكیدا ئەوە دەركەوتووە هاوسەران چەند جیاوازی تەمەنیان زۆرتر بێت كێشەكانیان زیاتر دەبێت.
هەردوو پسپۆر ئەندریۆ فرانسیس و هۆگۆ میالن لە زانكۆی ئیمۆری ویلایەتی ئەتلانتا لەسەر 3000 كەس توێژینەوەیەكیان ئەنجامداوە و لەئەنجامدا دەركەوتوە ئەو هاوسەرانەی جیاوازی تەمەنی نێوانیان لە پێنج ساڵ بەسەرەوەیە كێشەیان 18% ی كەسانیتر زۆرترە.
ئەو هاوسەرانەشی جیاواز تەمەنیان لە 10 ساڵ سەروترە رێژەی 39% كێشەكانیان زیاترەو ئەوانەشی 20 زیاترە كێشەكانیان 95%ەو بە جیابونەوە كۆتایی بەژیانی هاوسەریان دێت.
هەروەك رۆژنامەی ئیندیپێندت لەزاری ئەو دوو پسپۆرەوە بڵاوی كردوەتەوە، جیاوازی تەمەنی نمونەیی بۆ هاوسەرگیری تەنها یەك ساڵەو ئەو هاوسەرانەی تەنها یەك ساڵ تەمەنیان جودایە كێشەیان زۆر كەمترە كە رێژەی 3% تێپەڕ ناكات و بەدوورن لە جیابونەوە.

‌ 933 جار بینراوه‌
12/16/2017 9:56:56 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved