»  باران
لیژنەی ژنانی پەرلەمانی كوردستان ئاوارەكانی خورماتوو بەسەردەكاتەوە



لە دوای هاتنی حەشدی شەعبی بۆ ناوچەكە بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ كێشەی ژنانی خورماتوو و گەیاندنی بە دادگای لاهای، لیژنەی داكۆكییكردن لە مافەكانی ژنان، سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەكات.
رۆژی 10/12/2017، لیژنەی داكۆكیكردن لە مافەكانی ژنان لە پەرلەمانی كوردستان سەردانی ئیدارەی گەرمیانی كرد بەمەبەستی بەسەركردنەوەی ئاوارەكانی قەزای خورماتوو لەو سنوورە.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ئێڤار ئیبراهیم، سەرۆكی لیژنەی داكۆكیكردن لە مافەكانی ژنان لە پەرلەمانی كوردستان بۆ میدیاكان وتی:”لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە راسپێردراوین بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ رەوشی ئاوارەكانی خورماتوو بكەین، چونكە هاوشێوەی ئێزیدییەكان دەستدرێژی و تاوانی بەكۆمەڵ دژیان ئەنجامدراوە”.
ژمارەی ئاوارەكانی سنوری گەرمیان حەوت هەزار خێزانەو نزیكەی 32 هەزار كەسە.



‌ 1013 جار بینراوه‌
12/16/2017 9:57:38 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved