»  وەرزش
پاسكیلسوارێكی كورد لەئیتاڵیا پلەی یەكەم بەدەستدێنێت




خەسرەو عەبدولحەمید محەمەد، پاسكیلسواری پێشووی یانەی برایەتی هەولێر،  تووانی لە پاڵەوانێتی (Reggione Calabria )ـی ئیتاڵیا پلەی یەكەم بەدەستبهێنێت .
سەبارەت بە پاڵەوانێتییەكە خەسرەو لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ لاپەڕەی وەرزشی( هەواڵ) وتی: “ پاڵەوانێتی (Reggione Calabria ) پاڵەوانێتییەكی ساڵانەی ئەو هەرێمەی وڵاتی ئیتالێایە، پاڵەوانێتییەكە كە پێكهاتبوو لە (٨) قۆناغ و ماوەكانیان لەنێوان (٧٠-١٠٠كم)دا بوو، “  هەروەها  لە سەرەتای پاڵەوانێتییەكە  70 پاسكیلسوار بەشداریان تێدا كرد، بەڵام بە هۆی سەختی پاڵەوانێتییەكە كە لە ناوچەیەكی شاخاوی بەڕێوەچوو 50 بەشداربوو  گەیشتنە دواقۆناغی پاڵەونێتییەكە “.
خەسرەو ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” لەقۆناغەكانی سەرەتادا ئەنجامەكانم لەو ئاستەدا نەبوون كە چاوەڕوانم دەكرد، بەڵام پشوودرێژیی و بەردەوامی گیانی بەربەرەكانێتی پاڵنەرێكی بەهێزبوون بۆ بەردەوام بوونم، تا لەكۆتاییدا و بەكۆی خاڵە بەدەستهاتووەكان، توانیم پلەی یەكەم و نازناوی پاڵەوانێتییەكە بەدەستبهێنم و ببمە یەكەم پاسكیلسواری دەرەوەی ئیتاڵیا كە ئەو پاڵەوانێتییە دەباتەوە.

‌ 1095 جار بینراوه‌
12/16/2017 9:59:12 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved