»  وەرزش
پاسكیلسوارانی كەركوك ئامادەكاری بۆ دواقۆناغی خولی عێراق دەكەن



  پاسكیلسوارانی یانەكانی كەركوك لە ئامادەكاریدان بۆ بەشداریكردن لە دوا قۆناغی خولی پاسكیلسواری یانەكانی عێراق، راهێنەری یانەیەكەیش دەڵێت:” سەرەڕای قەیرانەكان، هیوادارین ئەنجامی باش بەدەستبهێنین”.
سەبارەت بە ئامادەكارییەكانیان بۆ خولەكە، فەرمان رەحمان راهێنەری تیپی پاسكیلسواری یانەی سوڵاف بۆ لاپەڕەی وەرزشی (هەواڵ) وتی: “ ركابەرییەكانیدواقۆناغی خولی پاسكیلسواری عێراق رۆژی 20/12/2017 لە شاری دیوانیە بەڕێوەبچێت “ ، ئاماژەی بەوەشكرد:” یانە خاوەن رێزبەندییەكانی یەكەم و دووەمی هەردوو ناوچەی باشورو باكور بەشداری لە دواقۆناغی خولەكە دەكەن”.
وتیشی:” یانەی سۆلاف لەگەڵ یانەكانی (كۆیە و سەناعە و دەغارە ) لە ئاستی پێشكەوتووان بەشداری دەكات و یانەی بابەگوڕگوڕیش لەسەر ئاستی لاوان ركابەری دەكات “.
فەرمان ڕەحمان ئەوەشیخستەڕوو:” بەهۆی دواخستنی بەردەوامی وادەی ركابەرییەكان، ماوەی 10 رۆژە هەردوو تیپی پێشكەوتووانی یانەی سۆلاف بەهاوبەشی لەگەڵ  تیپی لاوانی یانەی بابەگوڕگوڕ  دەستیان بە راهێنانێكی چڕكردوو “.
لەكۆتایی لێدوانەكەیدا راهێنەرەكەی سۆلاف  هیوای خواست پاسكیلسوارانی كەركوك سەرباری سەرجەم قەیرانەكان، ئەنجامێكی باش دەستەبەر بكەن “.

‌ 260 جار بینراوه‌
12/16/2017 9:59:55 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved