»  وەرزش
یوسف كەركوكی پلەی یەكەمی پێشبڕكێی هەناسەكانی وشە بەدەستدەهێنێت



 
یوسف كەركوكی فۆتۆگرافەری وەرزشی شاری كەركوك تووانی پلەی یەكەمی سێیەمین وەرزی پێشبڕكێی هەناسەكانی وشە بێت كە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
سەبارەت بە پێشبڕكێكە، یوسف كەركوكی بۆ لاپەڕەی وەرزشی (هەواڵ ) وتی: “ پێشبڕكێكە تایبەت بوو بە بواری فۆتۆگرافەری و لە لایەن رێكخراوی ( هەناسەكانی وشە )ـەوە  ساز كرابوو، 26 فۆتۆگرافەریش بەشدارییان تێدا كردبوو “.
وتیشی:” پێشبڕكێكە تایبەت بوو بە ( فۆتۆ ستۆری )، منیش بەشداریم بە فۆتۆ ستۆریەك لە خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان كردو تووانیم پلەی یەكەم بەدەستبهێنم “.
كەركوكی  ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” ئەم جۆڕە پێشانگەو پێشبڕكێیانە زۆر گرنگن بۆ فۆتۆگرافەران و دەبنە وێستگەیەك بۆ بەخۆدا چوونەوەو پاڵنەر بۆ خۆ زیاتر ماندووكردن، هەروەها دەبێت ەخاڵی یەكلا كەرەوە لە نێوان فۆتۆگرافەری پرۆفیشاڵ و ئاسایی”.
راشیگەیاند:” وا بڕیارە  یەكەمی پیێشبڕكێكە  لە لایەن رێكخراوی هەناسەكانی وشەوە پێشانگایەكی تایبەتی بۆ ئەنجامبدرێت بۆ ئەم مەبەستەش خۆم بۆی ئامادە كردووە”.
جێگەی باسە یوسف هاوكارێكی بەردەوامی لاپەڕەی وەرزشی رۆژنامەی (هەواڵ)ەو پیرۆزبای ئەو سەركەوتەی لێەكەین.

‌ 906 جار بینراوه‌
12/16/2017 10:00:20 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved