»  وەرزش
ئەمڕۆ دەستپێدەكات كچانی سۆلاف لەپاڵەوانێتی بالەی عێراق نوێنەرایەتی كەركوك دەكەن


ئەمڕۆ 16/2/207  لە شاری بەغدا ركابەرییەكانی پاڵەوانێتی بالەی یانەكانی عێراق بۆ كچان دەستپێدەكات،  كە وەزارەتی لاوان و وەرزش سەرپەرشتی دەكات و كچانی یانەی سۆلاف لە كەركوك بەشداری تێدا دەكەن.
سەبارەت بە پاڵەوانێتیەكە، مامۆستا عەباس مەجید، راهێنەری تیپی بالەی كچانی یانەی سۆلاف بۆ لاپەڕەی وەرزشی ( هەواڵ ) وتی:” “پاڵەوانێتییەكە لە چوارچێوەی ئەو چالاكیانەیە كە وەزارەتی لاوان و وەرزشی عێراق و بەهاوكاری یەكێتیە ناوەندیییە وەرزشیەكان سازیدەكات”. 
راهێنەری یانەی سولاف  وتیشی “ پاڵەوانیتیەكە 14 یانە  بەشداری تێدا دەكەن  كە ژمارەیەك یانەی كوردستانی تێدایەو لە لایەن یەكێتی تۆپی بالەی عێراقەوە دەستنیشانكراون “.
ئاماژەی بەوەشكرد:” پاڵەوانێتییەكە دەرفەتێكە بۆ تیپەكەمان بۆ زیاتر ركابەریكردن و بە ئاگابوونی لە یاریزانەكانی بەهۆی ئەوەی ركابەرییەكان لە دۆخی سڕبوون دان، هەر ئەم هۆكارەش بوو ئامادەكارییەكانمان وەك پێویست نەبوو”.

‌ 1750 جار بینراوه‌
12/16/2017 10:00:45 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved