»  هەمەڕەنگ
تیۆری “كۆچكردنی مرۆڤ لە ئەفریقیاوە” بەدرۆ دەخرێتەوە




زۆربەی تیۆرە كۆنەكان دەڵێن مرۆڤ بەر لە (120) هەزار ساڵ لە ئەفریقیاوە بەرەو هەموو جیهان كۆچی بەكۆمەڵیان بە هەموو لایەكدا كردووە، بەڵام تیۆرێكی نوێ لە رێگەی پشكنینی ترشی ناوكی ئەوە پشتراستدەكاتەوە كە سەرەتای كۆچی مرۆڤەكان لە ناوچەكانی ئۆراسیاوە بەر لە (60) هەزار ساڵ دەستی پێكردبێت. 
زانایان لە رێگەی كۆمەڵێك لێكۆڵینەوەی نوێوە ئاشكرایدەكەن كە كۆچی مرۆڤەكان لەرێگەی دۆزینەوەی پاشماوەی ئێسك وپروسكەكانەوە لە ناوەراستی ئاسیاوە بەرەو سنوورەكانی ئەوروپا دەستیپێكردووەو مرۆڤی زیرەك لەو سەردەمەدا بۆ یەكەمین جار بەدوای شوێنی ئارامدا گەڕاوە. 
بە نمونە پاشماوەی مرۆڤی زیرەكی جۆری “H. sapiens” لە چەندین شوێن لە ناوەڕاستی چیندا دۆزراوەتەوە، كە تەمەنیان لە نێوان (70 ــ 120) هەزار ساڵ دەبێت. بەمەش دەردەكەوێت مرۆڤەكان دواتر بە یەك شەپۆل روویان لە هەموو جیهان كردبێت. 
مێژوونووسان لەم رێگەیەوە داوای پێشخستنی زیاتری تیۆرەكانی كۆچی یەكەمی مرۆڤ دەكەن و داوادەكەن تیشكی زیاتر بخرێتە سەر ناوچەكانی ئاسیا. 

‌ 580 جار بینراوه‌
12/16/2017 10:01:26 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved