»  هەمەڕەنگ
سەرجێیكردن لەگەڵ رۆبۆت لادانی سامناكی سێكسی




زانایان ئاماژەدەدن رێژەی لادانی سێكی و دیاریكردنی ناسنامەی بەرامبەر لەرێگەی بەكارهێنانی رۆبۆتەوە لەلایەن نێرینەكانەوە روو لە بەرزبوونەوەیەو ئەمە لە كاتێكدایە رۆبۆتۆكان هێشتا سەرەتایین و ئەركی سێكسی سەد دەرسەد جێبەجێ ناكەن، بەڵام ئەگەری زۆرە لە داهاتوویەكی نزیكدا رۆبۆتی زیرەك بۆ ئەم بوارە دروستبكرێت و بتوانێت هاوشێوەی هاوسەرەكان كاری سێكسی جێبەجێ بكات. 
بەپێی راپۆرتی گۆڤاری (Journal of Sexual)، هەر یەك لە نیل ئارسەر و ماكی تویست كە دوو دەرووناسن لە زانكۆی مانیتۆپای كەنەدا دەڵێن:”ئەگەر ئەم دیاردەیە پەرەپسێنێت دەبێت هەموو لە ئامادەباشیدا بن بۆ بەرتەسككردنەوەو بنبڕكردنی”. 
بەپێی راپۆرتەكە بێگومان رۆبۆتە سێكسیەكانی داهاتوو توانای زیاترو دەنگی باشتریان دەبێت و ئیتر سێكس یەكلایەنە دەبێت و سەرجێیكردن لە رێگەی تەكنەلۆجیاوە ئەنجامدەدرێت، هاوكات ویستی زۆرتری لەسەر دەبێت بەوەی رۆبۆتۆكان كاری سێكسی كارامەتر لە ژنان ئەنجامدەدەن و ئەم ئەزموونە سێكسیەش گرفتی دەروونی زۆری لێدەكەوێتەوە بەتایبەت لەو ژنانەی هەست دەكەن هاوسەرەكانیان لەگەڵ رۆبۆتدا ناپاكی هاوسەرییان دەرهەق دەكەن، بۆیە دەبێت مافناسان و پزیشكان و پسپۆرانی دەروونی خۆیان بۆ ئەم روبوروبونەوەیە ئامادەبكەن.

‌ 1148 جار بینراوه‌
12/16/2017 10:01:46 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved