»  هەمەڕەنگ
گروپی میوزیكی سەدا لەتەقتەق: كارەسات ئەوەیە جێگایەك یان سەنتەرێك نییە بۆ هـونەر و بێ بایەخترین شتە لەم شارە




گروپی میوزیكی سەدا، گروپێكی میوزیكی خۆبەخشانەن لە شارۆچكەی تەق تەق، تاوەكو ئێستا چەندین چالاكی جۆراو جۆریان لەو شارۆچكەیە پێشكەشكردوە.
شاباز عومەر، خاوەنی بیرۆكەی دروستكردنی گروپەكە، بۆ دوالاپەڕەی (هەواڵ)، وتی:” ، ئامانج لە دروستكردنی گروپەكە خزمەت كردنە بە گۆرانی و میوزیكی رەسەنی كوردی و هونەری گۆرانی منداڵان، وتیشی:”چەندین كاری هونەریمان بۆ منداڵانی ناوچەكە كردووە و بەشداری چەندین فێستیڤاڵ و كۆری هونەریمان كردوە”، باسی لەوەشكرد:”كارە هونەریەكانمان زیاتر لە جۆری سونەتیدا خۆی دەبینێتەوە و 
ئەوەشی ئاشكرا كرد “هیچ هاوكاریەكی ماددی نەكراوین و بگرە لە پێدانی رێزلێنانیش كەمتەرخەمیمان بەرانبەر كراوە هەموو شتێكمان لە ئەستۆی خۆمان كردوە و بە ماندووبونێكی زۆر كارە هونەریەكانمان ئەنجامداوە”.
سەبارەت بە ئەندامی گرووپەكەش، شاباز، رایگەیاند:”ئەندامانی گرووپەكە سەرجەمیان لە رەگەزی نێرینەن ئەمەش بەهۆی هەڵكەوتەی شوێنەكەمانەوە كە بایەخێكی زۆر كەم دەدرێت بە هونەری میوزیك و شانۆو شێوەكار ئەمەش وایكردوە بەهرەمەندی نێرینە كەم بێت جا چ جای رەگەزی مێینە “.
سەبارەت بە چالاكی و پرۆژەیان، شاباز وتی:”لە ئێستادا كاری دروستكردنی ستۆیۆیەكی تایبەت بە دەفین و هەروەها چەند بەرهەمێكیشیمان لەبەردەستە كە چەند گۆرانیەك بۆ منداڵان لە خۆ دەگرێت”.
داواكاریشە پشت لە كەسانی دڵسۆز نەكرێت و هاوكاریان بكرێت”، وتیشی:”ئومێدەوارم جێگایەك هەبێت بەهرەمەند و هونەرمەندانی شارەكەم كۆبكاتەوە بە راستی كارەسات ئەوەیە جێگایەك یان سەنتەرێك نییە بۆ هونەری هونەری میوزیك و شانۆ و شێوەكاری و بێ بایەخترین شتن لەم شارە ”. 
سەدا گروپێكی خۆبەخشین و پێكهاتوین لە شەش ئەندام كە هەر ئەندامێك زیاتر لە ئالەتێكی میوزی دەژەنێت، بیرۆكەی گروپەكە لە لە 15-12-2012 لە ناحیەی تەق تەق دامەزراوە”.





‌ 880 جار بینراوه‌
12/16/2017 10:02:06 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved