»  شەکری تاڵ
وەهمی دروستكردنی دوژمـن




سیاسەتی كپكردنی میللەت، یەكێكە لە ئاكارەكانی حیزبە كوردییەكان و بە درێژای مێژوویان هەوڵی ئەوەیان داوە بەڕاست و بەدرۆ مەرامەكانی خۆیان بەدەستبهێنن.
سەرجەم حیزبە سیاسی و سەركردە سیاسیە كوردیەكان، لە دوای روخانی رژێمی بەعس، چونە بەغداد و لە دوای بێنەو بەردە، لەگەڵ حاكمەكانی دیكەی ئەو كاتی عێراق، دەستیان كرد بە نووسینەوەی دەستور، لە دوای چەندین ساڵ و دوژمنایەتی سوپا یەك لە دوای یەكەكانی عێراق، دوا جار پێشمەرگەیان خستە ركێفی سیستەمی بەرگری عێراقیەوە، قومارێكشیان بە كەركوكەوە كرد و خستیانە ناو ماددەیەكی لاستیكیەوە، بە خەڵكشیان وت؛ “ئەمە دەستورە و ئەوەی دەنگی پێنەدات خاینە”.
رازیش بوون بەوەی ناوچە كێشەلەسەرەكان بە ماددەیەكی ئەو دەستورە یەكلابكەنەوە و هێزەكانی پێشمەرگەش وەك بەشێك لە سیستەمی بەرگری عێراق لە ناوچەكە شان بەشانی سوپای عێراق لەوێندەر هەبن.
لەدوا هاتنی رێكخراوەی تیرۆریستی داعش و گۆڕانكاریەكانی ناوچەكە، هەلومەرجێك وارێكەوت كە پێشمەرگە بە تەنیا لەكەركوك و ناوچەكانی دیكە بمینێتەوە و سوپای عێراقیش توشی داڕوخان بێت و ناوچەكە بەجێبهێڵن، پێشمەرگەی بوێریش بەتەنیا شەری داعشی لە سنورەكە كردو سەركەوتن لە دوای سەركەوتنی بەهاوكاری هاوپەیمانان بەدەست دەهێنا و سوپاش خۆی رێكخستەوە بۆ لەناوبردنی داعش لە ناوچەكانی دیكەی عێراق، ئەم سەركەوتنانە هەموو لایەكی دڵخۆشكرد. 
بەڵام لەو واقیعە نوێیەی كە هاتە پێشەوەپرسیارێك سەر هەڵدەدات، هاتنی داعش و لە ناوبردنی هیچ لەو ماددە دەستوریانە ئەگۆڕێت كە كورد دەنگی لەسەری داوە ؟!
ئایا هەر بەراست و دوور لە عاتیفەی كوردایەتی (كە ماڵی هەموانی كوێر كردۆتەوە)، ئەوان تازە دەڵین ئەوان دوژمنی ئێمەن؟!!!
ئەی كە دوژمنمان بۆچی رازیبونە بەوەی بەشێك بن لە سیستمی بەرگری ئەو وڵاتە بەپێی دەستور، ئەگەر دوژمنن بۆچی لە حكومرانی عێراق نەكشانەوە و ئێستاش ناكشێنەوە؟!!
بەڵام راستیەكەی ئەوەیە ئەوان بۆ بەرژەوەندی و بەدەستیهێنانی دەستكەوتەكانیان وایانكرد خەڵك و پێشمەرگە كە سوپای عێراقی رۆژێك بە دۆست و دواتر بە دوژمن سەیر بكەن.
هەرچەندە ئەو سوپایە و حكومەتی عێراق ئەو فریشتەیە نین كە تەماشایان بكرێت و هیچ كات سوپای گەل و پێكهاتە جیاجیاكانی عێراق نەبووە، بەڵام ئەوان هەر زوو لە مێژە خۆیان بەوانەوە لكاند و ئێستاش دەیانەوێ دزیكردن و دەستە چەورەكانیان بە خەڵكی دیكەوە بسرنەوە.

 ئیمزا
رەوان تالیب


‌ 2065 جار بینراوه‌
12/16/2017 10:03:48 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved