»  کوردستان
دوای 24 كاتژمێر لەدەرچوونی بڕیارێك سەبارەت بە فڕۆكەخانی سلێمانی و هەولێر هەڵدەوشێندرێتەوە
هەواڵ - بەغدا


دوای 24 كاتژمێر لەدەرچوونی بڕیارێكی مەترسیداری بەڕێوەبەری مانەوەو پاسەپۆرتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا سەبارەت بە هەردوو فڕۆكەخانی سلێمانی و هەولێر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی مانەوەی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە هەڵدەوشێندرێتەوە.
زەینولعابدین تەها حەسەن بەڕێوەبەری مانەوەو پاسەپۆرتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كە بە رەگەز توركمانە، نووسراوێك بە ژمارە 2567 لە 17 / 12 / 2017 ئاراستەی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق و هەردوو وێستگەی سلێمانی و هەولێر دەكات و گەشتكردنی عەرەب و بیانی لە هەردوو فڕۆكەخانەی سلێمانی و هەولێرەوە جگە لە رێكخراوە مرۆییەكان و رۆژنامەنووسان تا كاتێكی نادیار قەدەغەدەكات، كە ئەمەش دەبوووە هۆی گیرخواردنی ژمارەیەكی زۆری گەشتیار و دابڕانی تەواوەتی هەرێم و جیهانی دەرەوە بەڵام دوای 24 كاتژمێر لە دەرچوونی بڕیارەكە و بەدواداچوونی لایەنە پەیوەندیدارەكان لە 18 / 12 / 2017 بە نوسراوی ژمارە 49384 لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی مانەوەی وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە بڕیارەكە هەڵدەوشێندرێتەوە.

‌ 1533 جار بینراوه‌
12/18/2017 11:48:13 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved