»  کوردستان
ئه‌نجومه‌نی باڵای قه‌زای عێراق قازییه‌ك بۆ به‌دواداچوونی سكاڵاكانی كوردی خورماتوو راده‌سپێرێت
هه‌واڵ

به‌ پێی ئه‌و نوسراوه‌ ره‌سمیانه‌ی ده‌ستی هه‌واڵ كه‌وتوون، له‌سه‌ر داوای په‌رله‌مانتارێكی كه‌ركوكی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای قه‌زای عێراق، قازییه‌ك بۆ وه‌رگرتنی سكاڵای ئاوه‌ره‌كانی خورماتوو و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان راده‌سپێرێت.
دوای ئه‌وه‌ی له‌ 3 / 12 / 2017 ئاڵا تاڵه‌بانی نوێنه‌ری كه‌ركوك له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌انی عێراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی، داوایه‌ك ئارسته‌ی فایق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای قه‌زای عێراق ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنی سكاڵاو به‌ دوادچوونی قه‌ره‌بووی كوردی خورماتوو، لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای قه‌زا، له‌ 4 / 12 / 2017 داوا له‌ سه‌رۆكی دادگای كه‌ركوك ده‌كات قازییه‌ك بۆ ئه‌و پرسه‌ ته‌رخان بكات، عه‌بدلكه‌ریم خزر عه‌زیز سه‌رۆكی داگای ئیستئینافی ئیتحادی كه‌ركوك له‌ 18 / 12 / 2017 قازی ئه‌حمه‌د ئازاد ئه‌دهه‌م سه‌رۆكی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌یلان ته‌رخان ده‌كات بۆ ئه‌و پرسه‌ .
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌كه‌ ئاڵا تاڵه‌بانی روونی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ژماریه‌ك پارێزه‌ری خۆبه‌خش هاوكاری سكاڵاكاره‌كان ده‌بێت و داواش ده‌كات خێزانه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كانیش له‌وه‌ ئاگادار بكرێنه‌وه‌ تا سكاڵای یاسایی تۆمار بكه‌ن.

‌ 2079 جار بینراوه‌
12/18/2017 7:39:50 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved