»  کوردستان
 پەروەردەی هەرێم پارەی وانەبێژانی خوێندنی كوردی لەكەركوك خەرجدەكات
 رەوان تاڵیب



وەزارەتی پەروەردەی هەرێم داوای مامەڵەی مامۆستایانی وانەبێژی لە بەشی خوێندنی كوردی لەكەركوك دەكات بەمەبەستی خەرجكردنی پارەی ساڵی 2016.
رەئوف سەعدوڵڵا، بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی كوردی لەكەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە داوامان لێكراوە مامەڵەی مامۆستایانی وانەبێژی خوێندنی كوردییان بۆ رەوانەبكەین”، ئەوەشیخستەڕوو:”تەواوكردنی مامەڵەكانی ئەو مامۆستا وانەبێژانەی كە لە ساڵی 2016 وانەیان وتۆتەوە بە مەبەستی خەرجكردنی پارەكانیانە”.
بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی كوردی لەكەركوك وتیشی:” تا ئێستا هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە كە ئەو پارەیە بنێرن و تاوەكو ئێمە دابەشی بكەین، هاوكات باسی لەوەشكرد:” چەند كێشەیەك لە ناو دۆسیەكان بووەو داوایانكردووە سەرجەمیان تەواو بكرێن و بنێردرێن بۆ وەزارەت”.
رەئوف سەعدوڵڵا، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”وەزارەت بڕیاری خەرجكردنی پارەكەی داوە، بەڵام كاتەكەیان دیاری نەكردووە، بۆیە ئێمە ناتوانین وادەیەك دەستنیشان بكەین بۆ پێدانی پارە بە مامۆستایانی وانەبێژ، تاوەكو پارەكە رەوانە نەكرێت”.

‌ 963 جار بینراوه‌
12/23/2017 9:53:05 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved