»  کوردستان
 بەرپرسی كۆمیتەی داقوق: ئاژەوەگـێڕییـەكـانی قـەزاكـە دەسـتی دەرەكـی لە پشــتەوەیە
 رەوان تاڵیب



ماوەیەكە كاری ئاژاوەگێڕی لە سنوری قەزای داقوق ئەنجام دەدرێت و لێپرسراوی كۆمیتەش دەڵێت:” پێشتر داقوق ئارامترین شوێن بووە بۆ پێكەوەژیان و ئەوەی دەكرێت لە ئێستا دەستی دەرەكی لە پشتەوەیە.
ئیدریس حاجی عادل، لێپرسراوی كۆمیتەی داقوقی یەكێتی نیشیتمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”تا ئێستا نەتوانراوە كە وەك ئەوەی عێراق دەڵێت:( چەسپاندنی یاسا لە داقوق و كەركوك ئەنجامەدەن) بیكەن”، ئەوەشیخستەڕوو:” 70 گوندی عەرەب نیشین لە سنورەكە هەن كە 20 گوندیان عەرەبی هاوردەن، ئێستا خۆیان خزاندۆتە نێو هێزەكانی حەشدی شەعبیەوە بۆ ئەوەی تۆڵە لە كورد بكەنەوە”.
بەوتەی لێپرسراوی كۆمیتەی داقوقی یەكێتی نیشیتمانی كوردستان، لەگەڵ پێكهاتەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەردەوامن بۆ ئەوەی كۆنترۆڵی دۆخەكە بكەن، روونشیكردەوە:”لە ساڵی 2015 بەڵگەنامەی شەرەف لەگەڵ پێكهاتەكانی داقوق ئیمزاكردووە، بەتایبەت لە نێوان كورد و توركمان، بۆیە بەنیازین لەم هەفتەیەدا بە ئامادەبونی پەرلەمانتاران و نوێنەری مەرجەعی شیعەو كەسایەتیەكانی سنورەكە ئەو بەڵگەنامەیە جارێكی دیكە دووبارە بكەینەوە “.
ئیدریس حاجی عادل، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”ئەو كارە نابەجێ و ئاژاوەگێڕیانەی كە لەسنوەكە ئەنجام دەدرێن دەستی دەرەكی لە پشتە، چونكە لەماوەی رابردوو داقوق ئارامترین شوێن بووەو گیانی پێكەوە ژیان تیایدا باڵادەست بووە”، راشیگەیاند”خەڵكی بەكرێگیراوی داقوق و كەسانی نەزانیش لە ناو ئەو ئاژەوەگێڕیی و كارە خراپانەدا هەن”.



 

‌ 942 جار بینراوه‌
12/23/2017 9:56:28 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved