»  کوردستان
لە كۆبوونەوەی چوارشەممە باس لە دواخستنی هەڵبژاردنەكان كرا




 لە كۆبوونەوەیەكی سەرۆك كۆماردا لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمان و دادگای فیدراڵی و سیاسەتمەدارە عێراقییەكاندا  باس لە دواخستنی هەڵبژاردنەكان كرێت
چوارشەممەی رابردوو 20/12/2017 لە بینای كۆشكی ئاشتی لە شاری بەغدا بەسەرۆكایەتی د. فوئاد مەعسوم و بە ئامادەبوونی د. سەلیم جبووری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و د. مدحەت مەحمود سەرۆكی دادگای فیدراڵی باڵاو چەندین سیاسەتمەداری باڵاو فەرماندەییەكان و نوێنەری حیزب و لایەنەكان باس لە میكانیزمی راییكردنی چۆنیەتی هەڵبژاردنەكان كرا بەو مەرجەی هەموو لایەك پابەندی دەستوور بێت و لە بڕگە یاساییەكان لانەدات. 
هاوبار هەر لە میانی كۆبوونەوەكەدا باس  لە دواخستنی هەڵبژاردنەكان كراوەو كە بەپێی دەستوور ئەوە نەهاتووە “هەر دەبێت دوای چوار ساڵ هەڵبژاردنەكان بكرێت یان ئەوەتا ئەنجومەنەكە ناشەرعی دەبێت”، هاوكات بەپێی هەمان دەستوور كار بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكان لە پارێزگایەك یان زیاتر دەكرێت بەمەش واتا تا (18) پارێزگا كە كۆی پارێزگاكانە دەگرێتەوە. 
لە ئێستادا بەمەبەستی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بۆ ماوەیەكی تر كاری زۆر بەهێز لە ئارادایە بەو مەرجەی حكومەتە كۆنەكە هەڵبوەشێتەوەو حكومەتێكی نوێ لە شوێنی دابمەزرێنرێت.


 



‌ 811 جار بینراوه‌
12/23/2017 9:58:00 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved