»  کوردستان
سـەبارەت بە رەوشی داقـوق هۆشداری دەدرێــت


پەرلەمانتارە كەركوكییەكانی (ی.ن.ك) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆشداری لە خراپی دۆخی داقوق دەدەن و دەڵێن كورد لەو قەزایە هەڕەشەی لەناوبردنی لەسەرەو سەرۆك وەزیرانی عێراقیش بەبەرپرسی یەكەم دەزانن لە تەشەنەكردنی رووداوەكانی ئەو قەزایەو داوای پێكهێنانی هێزی هاوبەشیش بۆ قەزاكە دەكەن.
لە بەیاننامەكەدا كە رۆژی 20/12/2017 لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا بە بەشداری پەرلەمانتاران شوان داودی و محەمەد عوسمان و دكتۆر بێستون زەنگنە نوێنەرانی كەركوك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق- یەكێتی بەڕیوەچوو هاتووە كە “لە قەزای داقوق دەستگیركردنی نایاسایی و كوشتن بۆ توقاندنی كورد و بەجێهێشتنی قەزاكە بە پێی ئەجێندای دیاری كراو بەڕێوەدەچێت”، دەشڵێن” بەو هۆیەی قەزای داقوق تووشی نەهامەتی دەستدرێژی و كوشت و بڕو بۆشایی ئەمنی بۆتەوە، كورد لەو شارۆچكەیە هەڕەشەی لەناوبردنی لەسەرە”.
ئاماژە بەوەشكراوە:” لەدوای رووداوەكانی 16ـی ئۆكتۆبەرەوە هاوڵاتیانی كورد لە قەزای داقوق رووبەرووی گرتنی نایاسایی و رفاندن دەبنەوەو لە ماوەی هەفتەی رابردووشدا دوو خانووی كوردو ئۆتۆمبێلێك تەقێنراونەتەوەو بۆتە هۆ زیانمەندبوونی هەموو پێكهاتەكانی ناو شارۆچكەكە.هەروەها داواشیان لە یۆنامی كردووە لیژنەیەك پێكبهێنرێت و لە نزیكەوە بەدواداچوون بۆ تاوانەكان بكرێت و هاوكات هێزێكی نێودەوڵەتی بۆ ئەو مەبەسەتە بنێردرێتە قەزای داقوق و ناوچەكانی دەوربەری، یان هێزێكی هاوبەش لە سوپای عێراق و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە پاراستنی ناوچەكە بگرنە ئەستۆ كە ماوەی چەندین ساڵی رابردوو ئەو هێزانە سەقامگیری ناوچەكەیان پاراستووەو لەو پێناوەدا زیاتر لە هەزار شەهیدیان داوە”. 
نوێنەرانی كەركوك لە ئەنجومەنی نوێنەران، حەیدەر عەبادی بەبەرپرسی یەكەم دەزانن لە تەشەنەكردنی رووداوەكان، چونكە فەرماندەی یەكەمی هێزە چەكدارەكانی عێراقە”.

‌ 330 جار بینراوه‌
12/23/2017 9:58:31 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved