»  کوردستان
 ئاوارەكانی خورماتوو لە دۆخێكی خراپدا دەژین
 رەوان تاڵیب


ئاوارەكانی خورماتوو لە دۆخێكی خراپدا ژیان دەگوزەرێنن و بەرپرسێكی یەكێش دەڵێت:” بەداخەوە خورماتوو بێخاوەن بووەو ئێستاش كەس خۆی بەخاوەنی نازانێت.
حەسەن بارام، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی خورماتووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”سەڕەرای هەوڵەكانمان لەگەڵ حكومەتی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان و حكومەتی عێراق و رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و كونسڵگەریی وڵاتەكان بۆ چارەسەركردنی دۆخی خورماتوو ، بەڵام سەرجەم ئەو هەوڵەكان نەچوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە بۆ چارەسەركردنی دۆخەكە”.
بەوتەی جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی خورماتووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ، نزیكەی 50 هەزار هاوڵاتی خورماتوو ئاوارە بوونەو لە دۆخی خراپدا ژیان دەگوزەرێنن”، باسی لەوەشكرد:”شارەكە لە ئێستادا لەدەستی حەشدی توركمانیەو بە ئارەزوی خۆیان ماڵە كوردەكان تاڵان دەكەن و دواتر دەیتەقێننەوە”.
حەسەن بارام، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” بەداخەوە لە 14 ساڵی رابردوو خورماتوو بێخاوەن بووەو ئێستاش كەس خۆی بەخاوەنی نازانێت، بۆیە تا ئێستا هیچ هەنگاوێكی جدی بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە نەنراوە”، روونیشیكردەوە:” هەرێمی كوردستان زۆر جدی نین، ئەگەر جدی بونایە ئەمەیان قبوڵ ناكرد”.
جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی خورماتووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، راشیگەیاند:”سەرجەم وێرانكاریی و پەلامارەكانی سەر خورماتومان دیكیۆمێنت كردووەو دراون بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و سەردانی سەرجەم كۆنسڵگەری وڵاتانمان كردووە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا كەس نایەتە ژێربار بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو دۆخە بكەن

‌ 976 جار بینراوه‌
12/23/2017 9:59:12 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved