»  کوردستان
فەرماندە كوردەكەی فیرقەی 20: هاوسەنگی لە نێوان پێكهاتەكانی كەركوك رادەگرین
 رەوان تاڵیب


مەلەفی ئەمنی كەركوك رادەستی فیرقەی بیستی كەركوك لە سوپای عێراق دەكرێت و ئەنجومەنی سیاسی عەرەبی لە كەركوك ناڕەزایەتی خۆی لەو بارەیەوە دەربڕیوە لەبەر ئەوەی فەرماندەی فیرقەكە لە نەتەوەی كوردە.
عەمید روكن شێرزاد عەزیز كافرۆشی، فەرماندەی نوێی فیرقەی20ی كەركوك لە سوپای عێراق، لە لێدوانێكدا تایبەت بۆ (هەواڵ) رایگەیاند:”ناڕەزایەتی ئەنجومەنی سیاسی عەرەبی لەسەر دەستبەكاربوونی وەك فەرماندەی فیرقەی بیست، هیچ كاریگەرییەكیان نابێت”، ئاماژەی بەوەشكرد:” ئەو ناڕەزایەتییە هەموو ئەنجومەنەكە نین و چەند كەسێكی كەمن”.
وتیشی:” فەرمانی دەستبەكاربوونەكەم لە لایەن حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراقەوە دەرچووە”. ئەوەشیخستەڕوو:”لەم هەفتەیەوە دەستبەكار دەبم و لە دوای مانەوەشمان تەماشای بارودۆخی ئەمنی كەركوك دەكەین بۆ ئەوەی مەلەفی ئەمنی لای ئێمە بمێنێتەوە یاخود بدرێتەوە بە پۆلیسی ناوخۆی شارەكە”.
بەوتەی فەرماندەی نوێی فیرقەی20یكەركوك لە سوپای عێراق، سەرجەم پێكهاتەكان پەیوەندیان پێوە كردووەو خۆشحاڵ بوونە بە بڕیاری دەستبەكاربوونەكەی، هاوكات باسی لەوەشكرد:”بەبڕیاری راستەوخۆی حەیدەر عەبادی دانراوم و بەپێی پلەبەندی و بەرزكردنەوەی پلەكان”.
عەمید روكن شێرزاد عەزیز كافرۆشی، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”بەڵینی ئەوەش دەدەم لەكاتی دەسبتەكاربونمەوە، هاوسەنگی تەواو لە نێوان سەرجەم پێكهاتەكانی كەركوك رادەگرین”.
جێی باسە عەمید روكن شێرزاد عەزیز كافرۆشی، لە نەتەوەی كوردەو لە پێشوتریشدا وەكو فەرماندەی لیوای 18ی فیرقەی پێنجی سوپای عێراق كاری كردووە.

‌ 583 جار بینراوه‌
12/23/2017 10:00:54 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved