»  پەڕەموچ
فیلمی “ماتیلدا” كاندیدی ئۆسكارەو هەڕەشە لە سەقامگیری رووسیا دەكات



فیلمی مێژوویی و درامی ماتیلدا باس لە پەیوەندی ژێربەژێری نێوان نیكۆلای دووەم ئیمپایەری رووسی و  ماتیلدا كشیسینسكایای سەماكەرەی بالیەی پۆڵەندی دەكات، پەرتبوونە گەورەكانی نێو كایەی سیاسی و كولتووری ئەو سەردەمە ئاشكرا دەكات و ململانێی نێوان مرۆڤەكان لەسەر داهات و پوول و خۆشەویستی بە شێوەیەكی ئابرووبەر ئاشكرا دەكات وەك یەكەم بڵێسەی شۆرشی پۆڵشەوی وەسفی دەكات و ئاماژە بۆئەوەش دەكات كە روسیا تا ئێستا لە هەڵبەزو دابەزی دەروونی گەوردایە لە نێوان كولتووری كریستیانی  ئەرتۆدێكسی و ئەو شۆڕشەی كە لینین وەك كولتوورێك بەسەر كۆمەڵگەی نوێ دەیسەپێنێت.
ئەم فیلمە مێژووییە لە دەرهێنانی ئەلیكسی ئۆچێتێل لارێس ئەدینگەری ئەكتەری ئەڵمانی رۆڵی قەیسەر نێكۆلاو میخالینا ئۆڵشانیسكا رۆڵی ماتیلدای سەماكەرەی بینیوەو فیلمەكە باس لە رووداوی مێژووی پەیوەندی ئاگرینی نێوان ئیمپایەری رووسی و ماتیلدا  كشیسینسكایای سەماكەرەی پۆلەندی دەكات لە ئابرووبەرترینی گرتەكانیدا. 
گرتەكانی ئەم فیلمە لەناو خاكی رووسیا ئەنجامدراون.. وەك باخچە مەزنەكانی شانۆیی پۆڵشەوی و شانۆكانی ئەلێكساندەر ڤێسیكی و  هەندێك لە گرتەكانی تر لە شوێنەوارە مێژوویەكانی قەیسرەكانی رووسیاو رووداوە راستییەكانی بە بەڵگەوە تێدا تۆماركراون.
فیلمەكە هەرچەندە زۆر جوان و سەرنجراكێشە، بەڵام بووە هۆی هەڵچوونی كڵێسای ئەرتۆدكسی رووسی و لایەنگرە نەریتپارێزەكانی،بە تایبەت بزووتنەوەی خاچی قەیسەری كە سكالای لەسەر فیلمەكە بەرزكردۆتەوە بەوەی جۆرێك لە زیانی مێژوویی و كولتووری بە مێژووی پاكی قەیسەرەكان دەگەیەنێت،  هاوكات جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی دۆما فایلێكی لێكۆڵینەوەی تایبەتی بە ئاسایش و بنبڕكردنی رووسیا كردەوە بۆ تاوتوێكردنی ماجەرای فیلمەكەو خاڵە دەماگیرەكانی كەوتنە پشكنین. 
هەر لەمیانەی نمایشكردنی فیلمەكە مەراسیمی ئاینی تایبەت بە ساڵیادی قەشە نیفسفیكی كە سالانە لە 12ـی ئەیلول ئەنجامدەدرێتن نمایشەكە گۆڕا بۆجۆرێك لە نارەزایەتی و چەندین دروشم و لافیتەی دژ بە فیلمەكەو دەرهێنەرەكەی بەرزكرایەوە. 
هەر بە هۆی نارەزایەتیەكانەوە هیلینا درابینكۆی ئەكتەری ناودارو هاوكات جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی”دۆما”ی  رووسی داوایكرد لە رێگەی پڕۆژەیەكەوە فیلمەكە بە زووترین كات لە ئەنجومەنی نوێنەران نمایشبكرێت بەمەبەستی تاوتوێكردن و بڕیاردان لەسەر ئەوەی تا چەند دەشێت لە سینەماكانی وڵات نمایش بكرێت و تا چەند كۆمەڵگەی رووسی كە بە هۆی فیلمەكەوە هێور نابێتەوە ناوەڕۆكی ئەو فیلمەیان پێ قبووڵدەكرێت, هاوكات ڤیاچیسلاف فۆلۆدینۆی سەرۆمكی ئەنجومنەی نناوبراو لە لێدوانێكدا ئاشكرایدەكات لێكۆڵینەوەو خوێندنەوەی فیلم كاری ئەنجومەنەكە نییەو لایەتی تایبەت بەو مەسەلەیە هەن كە دەتوانن ئەو ئەركە لەخۆبگرن، هاوكات وتیشی:” ئەم فیلمە رای جیاجیای لێ كەوتۆتەوەو لە ولاتە دیموكراسیەكانیش ئاسایی ئازادی بیروبۆچوون هەیەو نابێت رێگری لە نمایشكردنی فیلمەكە بكرێت”. 
لەلای خۆشییەوە فۆرمیولا كینوتۆ بەرپرسی باڵای تۆڕی رووسی سینەما نمایشكردنی فیلمەكە قەدەغە دەكات ، چونكە لە ماڵپەڕەكانەوە چەندین پەیامی هەڕەشە ئامێزی لەلایەن پیاوانی كڵێساوە ئاراستەكراوە. 
هەر ئەو هەلایەی كە لە پێشهاتەكانی ئەم فیلمە كەوتەوە فلادیمێر میدینسكی گوزارشتی لە بێزاری خۆی دەربڕی و ئاشكرا وتی: “ئیتر ئۆقرەمان نەما”، دواتر هەڕەشەكانی بۆسەر هۆڵەكانی بە كارێكی دژ بە دەستوورو یاسای گشتی ناوبردو داوای سزادانی سەختی ئەنجامدەرانی ئەو هەلایەی كرد.
لەلایەكی ترەوە چالاكوانانی كڵێسای ئەرتۆدكسی رووسی نارەزایی پیشان دەدەن بەوەی فیلمەكە قەیسەری رووسی دەوروشێنێت كە یەكێكە لە شەهیدانی نیشتمان و لە سەردەمی شۆڕشی پۆڵشەوی بە فیتی دەرەكی خۆی و خانەوادە ئەرتۆدكسییەكەی لەناوبراون.
وێرای ئەو هەموو توندی و بارگرژییەی لێی كەوتۆتەوە لیژنەی ئۆسكاری رووسی فیلمەكە كاندید دەكات بۆمیهرەجانی خەڵاتی ئۆسكاری جیهانی و بەو هۆیەوە وەك تۆڵەكردنەوەو سەرەتای هەڕەشە توندەكان چەند كەسێكی نەناسراو ئاگر بەردەدەنە ئۆتۆمبیلی پارێزەری تایبەتی ئەلیكسی ئۆچیتێلی دەرهێنەری فیلمەكە.
مشتومڕی بەردەوامی فیلمەكە بە تەنها لە رووسیا نییەو گەیشتۆتە چیچان كە زۆربەی دانشتوانەكەی سەر بە ئایینی موسلمانانن و رەمەزان قادیرۆڤ سەرۆكی چیچان لەسەر تویتر وتی:” هیچ بڕیارێكمان لەسەر قەدەغەكردنی فیلمەكە دەرنەكردووە”، دواتر وتیشی:” میلەتی چیچان كاتی خۆی ناكوژێت بۆ فیلمێك نە رەوشت و نە ئایین و نە هیچبەهایەكی نیشتمانی تێدا نییە”، ئەمەش وەڵامێك بوو بۆەو پڕوپاگەندانەی گوایا فیلمەكە لەسەرانسەری چیچان بە بڕیارێك قەدەغەكراوە. 
هاوكات جامپۆلات ئۆمارۆڤ وەزیری نەتەوەكان و پەیوەندی دەرەوەو راگەیاندن لە جەمهوریەتی چیچان وتی هەموو كۆمەڵگەی چیچانی لەگەڵ بیرو بۆچۆنی سەرۆكەكەیانن و ەو فیلمە هیچ پەیوەندی نە بە خاك و نە بۆ كۆمەڵگەی چیچانییەوە نییە. 
فیلمی ماتیلدا بۆ یەكەمجار لە هۆڵی سینەمای نەتەوەیی “ماری ینسكی” لە شاری بترسبۆرگ لە 6ـی ئۆكتۆبەر تشرینی یەكەمی 2017 نمایشدەكرێت، هەڵبژاردنی كات و شوێنەكە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی شۆڕشی ئۆكتۆبەر لەو مانگەدا هەڵگیرساوەو هاوكات ماتیلدا كشیسینسكایای سەماكەرەی بالییەی پۆڵەندی بۆ یەكەمجار لەسەر شانۆیی هۆڵی ماری ینسكی بەر لە نزیكەی سەدەو نیوێك نمایشی چالاكییەكانی كردووە.   
دووگرتەی زۆر سەرنج راكێش لەم فیلمەدا هەن یەكەمیان كردنەوەی كاتدرایی مریەمی پاكیزەیە كە بە دیكۆرو دیزاینێكی زۆر جوان رازێندراوەتەوەو دووەم كاردانەوەی مەرگەساتباری فرێدانی برە پارەی كانزایی بەسەر ئامادەبووانی باخچەی (خودینیسكۆڤە)كە بەهۆی پاڵەپەستۆكێی زۆرەوە چەندین كەس كەوتنە ژێر پێی یەكتری و مردن و لەم گرتەیەدا زیاتر لە دوو هەزار ئەكتەر بەشدارییان كردووە.


‌ 863 جار بینراوه‌
12/23/2017 10:04:14 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved