»  باران
ژنە چالاكوانێكی كورد خۆی دەكوژێت



لە شاری جوانڕۆ-ی سەربە كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان ژنە چالاكوانێكی كورد خۆی دەكوژێت.
رۆژی 17/12/2017 مردنی ژنە چالاكوانێك لەنەخۆشخانە لە شاری جوانرۆ راگەیەندرا كە وەك دەوترێت بە هۆكاری كێشەی خێزانی پەنای بردوەتە بەر خۆكوشتن و دوای دووڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات.
كۆمەڵەی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی كوردستان رایدەگەیەنێتن "ژنێكی كوردی چالاكوانی مەدەنی بەناوی 'رۆقیە سەعیدی' هەوڵی خۆكوشتنی داوە لە رۆژی 15/12 هەینی، پاشان رەوانەی نەخۆشخانەكراوەو دوای دوو رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
كۆمەڵەكە باس لەوەشدەكەن:" مردنی رۆقیە خۆكوژی بووە و هۆكارەكەی كێشەی خێزانی بووە، هەروەها دەڵێن، روقیە سەعیدی یەكێكبووە لە چالاكوانان و ئەندامی گروپی فریاكەوتنی خەڵكی جوانڕۆ، كە لە هاوكاریكردنی خەڵكی ناوچە بەبومەلەرزە كارەساتبارەكان رۆڵی بەرچاوی هەبووە.

‌ 989 جار بینراوه‌
12/23/2017 10:10:44 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved