»  باران
هەمواركردنەوەی یاسای باری كەسێتی شكستدەهێنێت



لەكۆبونەوەیەكدا پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای هەمواری باری كەسێتیی رەتكردەوە و هاوكات رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ شكستی عێراقی لە پەسەندكردنی پرۆژەیاساكەدا راگەیاند. 
لە راپۆرتێكی هیومان رایتس وۆچدا هاتووە، پاش هەوڵدانەكانی كۆمیتەی مافی ژنان لە پەرلەمانی عێراق، پرۆژەیاسای هەمواری باری كەسێتی، كە بە یاسایەكی دژبەژن و مافەكانی ناودەبرا، پەسند نەكراوە.
پرۆژە یاسای هەمواری باری كەسێتی پێشتر پەرلەمانی عێراق هەمواركردنەوەكەی ئەم یاسایەی لە چوارچێوەی پرۆژەكانیدا هێشتەوە، بەڵام دەنگی لە سەر نەدرابوو.
ژمارەیەك لە ماددەكانی ئەو پرۆژە یاسایە دژ بە مافەكانی ژنانن و یەكێك لەو ماددانە رێگەدان بوو بەوەی كە كچی كەمتر لە نۆ ساڵ لەلایەن دایك و باوكییەوە هاوسەرگیری پێبكرێت.
لە ئێستادا پرۆژەیاساكە بە هەوڵدانی كۆمیتەی مافی ژنان رەتكراوەتەوە، بەڵام هێشتاش ئەو ئەگەرە هەیە لە رێگەی كۆمەڵێك لە پەرلەمانتارانەوە فشار بخرێتە سەر پەرلەمانتارانی دیكە بۆ ئەوەی پرۆژەیا ساكە پەسندبكرێت.
هیومان رایتس وۆچ رونیكردووەتەوە: كۆمیتەی مافی ژنان لە پەرلەمانی عێراقدا رۆڵێكی گرنگی گێڕا بۆ كۆمەڵگەی عێراقی لە راگرتنی جێبەجێكردنی هەوڵی هەمواری یاسای باری كەسێتی، بەڵام رەنگە بۆ هەڵبژاردنی 2018 جارێكیتر ئەو پرۆژەیە بهێننەوە پێش.





‌ 722 جار بینراوه‌
12/23/2017 10:11:09 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved