»  وەرزش
ناوبژیوانێكی كەركوك بەشداری لە بەڕێوەبردنی جامی كەنداو دەكات



یەكێتی تۆپی پێی عێراق ستافێكی ناوبژیوانی دیاریكرد بۆ بەشداریكردن لە بەڕێوەبردنی 23 هەمین پاڵەوانێتی تۆپی پێی كەنداو كە پێكهاتوون لە (عەلی سەباح) وەكو ناوبژیوانی ناوەڕاست و هەر یەك لە (ئەمیر داودو واسق مودەلەل)ـیش  وەكو یاریدەدەری ناوبژیوان.
لەو بارەیەوە ئەمیر داود، ناوبژیوانی نێودەوڵەتی تۆپی پێ و دانیشتوی شاری كەركوك  بۆ لاپەڕەی وەرزشی (هەواڵ) وتی:”  سەرپەرشتیارانی پاڵەوانێتییەكە داوایان لە وڵاتە بەشداربوونی پاڵەوانێتییەكە كردووە ستافێكی ناوبژیوانی دیار بكەن بۆ بەرێوەبردنی یارییەكان “.
وتیشی:”  “ سەرپەرشیاران مەرجیان ئەوە بوو كە ستافەكە دەبێت لە بژاردەی ناویژوانانی ئاسیا بن “، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”  لە مانگی رابردوودا بەسەركەوتووی بەشداریكرد لە تاقیكردنەوەكانی ناوبژیوانی بژاردەی ئاسیا كە لە وڵاتی ئیمارات بەڕێوەچوو “.

‌ 1109 جار بینراوه‌
12/23/2017 10:12:33 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved